ڕووماڵكردنی هه‌واڵه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن ڕۆژنامه و میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌وه، به تایبه‌تی كه به نه‌رێنی باسی لێوه بكرێ، بووه به به‌شێك له پلان و ستراتیژییان، چونكه به‌و هۆیه‌وه ملیۆنان دۆلار قازانجیان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌ریه‌ك له ڕۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆناڵ"، "نیویۆڕك تایمز"، "فاینانشاڵ تایمز"، ڕۆژنامه‌ی "USAtoday" به ڕوونی ئه‌و دیپلۆماسییه‌یان به‌كار هێناوه و له دژایه‌تیكردنی تره‌مپ ڕێژه‌ی خوێنه‌ریان به‌رز كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ڕێژه‌ی ڕێكلامه بازرگانییه‌كانیش به‌رز ده‌كاته‌وه و له بازاڕه‌كاندا باشتر بڵاو ده‌بنه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز" كه دۆناڵد تره‌مپ به "شكستخواردوو" ناوی ده‌بات، ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان له سێ مانگی كۆتای ساڵی ڕابردوودا ژماره‌ی به‌شدارییه‌كانی 276 هه‌زار كه‌س زیادی كردووه، پێشبینیش ده‌كات به ڕێژه‌ی 10% بۆ 15% ڕێكلامه‌كانیان زیاد بكات.
ڕێژه‌ی به‌شداریكردن له ڕۆژنامه‌ی "فاینانشاڵ تایمز" له ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌دا 6% زیادی كردووه و گه‌یشتووه‌ته 646 هه‌زار، هه‌روه‌ها تۆڕی "USAtoday" كه خۆی له 110 گۆڤار و ڕۆژنامه‌ی جیاواز ده‌بینێته‌وه، به ڕێژه‌ی 26% زیادی كردووه و له‌و سێ مانگه‌دا گه‌یشتووه‌ته 182 هه‌زار.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و میدیا ئه‌لیكترۆنییانه‌ی كه پشت به هه‌واڵی ورووژێنه‌ر و درۆ ده‌به‌ستن، ئێسته میدیا كلاسیك و كۆنه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و هۆكارانه به‌كار ناهێنن و ناتوانن ڕێژه‌ی خوێنه‌ری خۆیان وه‌ك ئه‌و میدیا تازانه به‌رز بكه‌نه‌وه، توانیویانه له ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌وانیی جیاجیا له‌سه‌ر تره‌مپ، هۆكارێكی به‌رزبوونه‌وه‌ی خوێنه‌ر بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش هه‌موویانی به "هه‌واڵی درۆ" ناو بردووه.
له ئه‌نجامدا به‌وه ده‌شكێته‌وه كه متمانه‌ی خه‌ڵكی به میدیاكان كه‌م ده‌بێته‌وه، وه‌ك چۆن له ڕاپرسییه‌كی كۆمپانیای "ئیدلمان" هاتووه كه زیاتر له هه‌زار كه‌س به‌شدارییان تێدا كردووه و خه‌ڵكی 28 وڵاتن، ده‌ركه‌وتووه له ئه‌نجامدا به ڕێژه‌ی 35% متمانه‌ی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌و میدیایانه كه‌م بووه‌ته‌وه.