د. محه‌مه‌د حه‌سه‌ن پسپۆڕ له نه‌خۆشی و گه‌شه‌ی منداڵان له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ "وشه"، له‌باره‌ی كۆرۆنا و مه‌ترسییه‌كانی بۆ سه‌ر منداڵان چه‌ند نهێنییه‌ك ده‌دركێنێت و ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، منداڵان له هه‌موو ته‌مه‌نێكدا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن.
• مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا بۆ سه‌ر منداڵان چین؟ ئایا منداڵان له سه‌ره‌تای له دایكبوونه‌وه دووچاری كۆرۆنا ده‌بێته‌وه؟
منداڵان له هه‌موو ته‌مه‌نێكدا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بن، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی تووشی كۆرۆنا ده‌بن وه‌ك گه‌وره‌كان به سه‌ختی نایگرن، هه‌ندێكیان ته‌نانه‌ت هیچ نیشانه‌یه‌كیان تێدا ده‌رناكه‌وێت و هه‌ندێكیشیان نیشانه‌ی سووكیان تێدا ده‌رده‌كه‌وێت. به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كانیش منداڵان ته‌نیا له 10% دووچاری تووشبوون به كۆرۆنا ده‌بنه‌وه.
• مه‌ترسی گواستنه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ناو منداڵان هاوشێوه‌ی گه‌وره‌كانه، بۆ ئێسته مه‌ترسییه‌كان چین؟
منداڵان له‌وانه‌یه ببنه هۆی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كه‌سانی ده‌وروبه‌ر، به‌تایبه‌تیش ئه‌و منداڵانه‌ی هیچ نیشانه‌یه‌كیان پێوه‌دیار نییه ئه‌مه‌یش به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌لمێندراوه، به‌ڵام هه‌ندێك منداڵیش به هیچ شێوه‌یه‌ك نابنه هۆی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، هه‌روه‌ها هه‌رچه‌نده قوتابخانه‌كان ژێرخانێكی زانستی گرنگن بۆ منداڵان و په‌روه‌رده‌ی منداڵان و نابێ پشتگوێ بخرێن و داخستنیان كاریگه‌ری خراپی ده‌بێ بۆ منداڵ، بۆیه پێویسته به پلانێكی تۆكمه و ڕێك‌وپێك ده‌رگاكانیان بكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی داهاتوو له زانست بێ به‌ش نه‌بن، به‌شێوه‌یه‌ك ''ماسك به‌كاربێت، زوو زوو ده‌سته‌كان ته‌عقیم بكرێت، خۆپارێزی ته‌واو بكرێت و به‌ركه‌وتن نه‌مێنێت''.
• چۆن دایكان و باوكان ئه‌نفلۆوه‌نزای وه‌رزی له كۆرۆنا جیا بكه‌نه‌وه له منداڵه‌كانیاندا؟
به‌گشتی نیشانه‌كانی كۆرۆنا بریتین له ''هه‌ناسه‌ته‌نگی، تا، كۆكه‌ی وشك، له‌رز و ئازاری جه‌سته، گێژبوون، هه‌بوونی ئازاری ماسوولكه و سه‌رئێشه'' و چه‌ندان نیشانه‌ی تر، بۆیه جیاكردنه‌وه‌ی كۆرۆنا له په‌تای وه‌رزی كه‌مێك قوورسه و به ئاسانی جیا ناكرێنه‌وه، به‌ڵام خێرا بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا خاڵێكی جیاكه‌ره‌وه‌ی سه‌ره‌كییه بۆ دوو ڤایرۆسه‌كه، به‌مشێوه‌یه‌ش ده‌توانیت دوو ڤایرۆسه‌كه له یه‌كتر جیا بكه‌ینه‌وه.
• كاتێك منداڵێك تووشی كۆرۆنا ده‌بێ ڕێوشوێنه‌كانی پاراستنی و خۆپارێزی چی ده‌بێت بۆ منداڵه‌كه و چاوارده‌وری؟
له‌كاتی تووشبوونی منداڵ به كۆرۆنا پێویسته له ماڵ بهێڵدرێته‌وه و له ئه‌ندامانی تر خێزان جیا بكرێته‌وه و پێویسته ده‌رمان پزیشكی بۆ به‌كاربهێندرێت، هه‌روه‌ها زوو زوو نیشانی پزیشكی پسپۆڕ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌ندروستی منداڵه‌كه دڵنیابن، به‌ڵام باشتر وایه له ماڵه‌وه چاره‌سه‌ر بۆ منداڵه‌كه بكرێت و ئاگاداری ته‌ندروست ببیت.
• كاتێك منداڵێك تووشی كۆرۆنا بوو ڕێگاكانی چاره‌سه‌ری چین؟
تا ئێسته چاره‌سه‌رێكی 100% بۆ كۆرۆنای نوێ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و زانایان له هه‌وڵی ته‌واو دان بۆ دۆزینه‌وه‌ی، به‌ڵام باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌مانه‌ن كاتێك منداله‌كه‌ت تووشبووه ''پشوودان، خواردنی باش و به‌سوود به‌تایبه‌ت شله‌مه‌نی، به‌كارهێنانی ده‌رمانی كه‌مكردنه‌وه‌ی تا و كۆكه'' له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا راوێژی به پزیشكی شاره‌زا بكه له‌باره‌ی ته‌ندروستی منداڵه‌كه‌ت.