ڕێكان خدر ڕه‌سوول ته‌مه‌ن /30 ساڵ/ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دیبلۆمه له به‌شی /په‌رستاری/ وه‌ك سه‌ربازێكی ون له سه‌رده‌می پێش ڤایرۆسی كۆرۆنا و له دوای په‌یدابوونی ڤایرۆسی كۆرۆنایش به‌رده‌وام هاوكاری هاووڵاتییان بووه، ئه‌و جگه له‌وه‌ی كه كارمه‌نده و په‌رستیارێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شارۆكه‌ی هه‌ریر له نه‌خۆشخانه‌یی هه‌ریری گشتی، دوای ده‌وامی فه‌رمیش بۆ هاوكارییه پزیشییه سه‌رتاییه‌كان به شێوه‌یه‌كی خۆڕای هاوكاری هاووڵاتییان ده‌كات، هاووڵاتییان شارۆكه‌ی هه‌ریر و ناوچه‌كه به دڵسۆزییه‌وه باسی وه‌فای ئه‌و كارمه‌نده ته‌ندروستییه‌ی شارۆكه‌كه‌یان كردووه.
*چۆن بوو هه‌ستای به‌وه‌ی به‌بێ به‌رانبه‌ر هاوكاری پزیشكی كه‌مده‌رامه‌تان بكه‌یت له‌ماڵه‌كانی خۆشیان؟
من له منداڵییه‌وه خزم دۆستی و هاوڕێیه‌تی خه‌ڵكم كردووه و كه‌سێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بوومه، بۆیه هاوكاری هاووڵاتییان و به‌ده‌مه‌وه‌چوونیان وه‌ك كێك له ئه‌وه‌لیاته‌كانی ژیانم سه‌یر كردووه و جێه‌بجێم كردووه. هه‌ر ئه‌وه‌یش وای لێكردم و هانی دام كاری وا بكه‌م نه‌وه‌ك له ڕووی پزیشكی به‌ڵكو چه‌ندان كاری ترم كردووه كه سوودم به خه‌ڵكی گه‌یاندووه، به‌ڵام ئه‌مرۆ ته‌ندروستی خه‌ڵك له پێش هه‌موو شتێكه، ئه‌مڕۆ نه‌خۆشی جۆراوجۆر زۆر بڵاوبووه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه خه‌ڵكێكی زۆر به‌م ڤایرۆسه ده‌ناڵێنن، بۆیه ئه‌مڕۆ له‌م كاره گرینگتر نییه.
*بیرت له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه هاوكارییه پزیشكییه‌كان له‌گه‌ڵ هاوڕێیان پزیشییه‌كان فراوانت بكه‌یت، ببن به گرووپ؟
به‌ڵێ بیرم لێ كردووه‌ته‌وه و پێم خۆشه خزمه‌تی هه‌موو لایه‌ك و زۆرترین هاووڵاتیی له ناوچه‌كه بكه‌م، ئه‌گه‌رچی شارۆكه‌كه‌مان كارمه‌ندی چالاكی هه‌یه، به‌ڵام كه‌م كه‌س ئاماده‌یه كارێكی وا به خۆبه‌خۆشی و به‌بێ به‌رانبه‌ر بكات، بۆیه به‌داخه‌وه تا ئێسته نه‌مانتوانی وه‌ك گرووپ كاربكه‌ین و دروستی بكه‌ین، هه‌روه‌ها زۆربه‌شمان به كاری ڕۆژانه‌مان مشغوڵین و كاتمان زۆر كه‌مه، بۆیه ئه‌وه‌ش ڕێگر بووه.
*تا ئێسته وه‌ك په‌رستارێك هاوكاری چه‌ند كه‌س و ماڵت كردووه؟ ئه‌و هاوكاریانه چیین پێشكه‌شی هاووڵاتییانی ده‌كه‌ن؟
ئه‌وه‌ی له توانام دابووه هاوكاریم كردوون زیاتر له دوو سه‌د نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنام له شارۆكه‌كه‌ی خۆم بینیووه و یارمه‌تیم دا‌و، به هه‌رجۆرێك بێت ڕێنوێنیم كردوون كه چ كارێك باشه بیكه‌ن له كاتی توشبوون به‌و ڤایرۆسه و زۆر له نزیكه‌وه چاودێریم كردوون تا له‌م نه‌خۆشیه ڕزگاریان بووه، هاوكارییه پزیشكییه‌كانیش ئه‌وه‌ی له توانامن بووه بۆم ده‌سته‌به‌ر كردووه و زۆربه‌ی كات خۆم له‌ماڵه‌وه سه‌ردانم كردوون ئه‌وه جگه له‌وه‌ی دوو ژماره‌ی ته‌له‌فۆنم به‌رده‌وام كراوه‌ن بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌ر هاوكارییه‌ك به‌خۆڕایی.
*له سه‌رده‌می ڤایرۆسی كۆرۆنادا ئه‌و هاوكارییانه چیین پیشكه‌شی هه‌ووڵاتییانتان كردوون؟
هاوكاریمان زۆر پێشكه‌ش كردووه له هه‌موو ڕووێكه‌وه به‌یارمه‌تیدانی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی توانای ده‌رمان كڕینیان نه‌بووه یان كه سه‌ردانی دكتۆریان كردووه و ده‌رمانیان كڕیوون یارمه‌تیمان داون له چۆنییه‌تی به‌كارهێنانی ده‌رمان و لێدانی ده‌رزی و دانانی كانووله و ئامۆژگاریم كردوون كه چۆن وه‌رزش و جوڵه به نه‌خۆشه‌كان بكه‌ن.
*ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌می كاره‌كانت چیین؟
ئاسته‌نگییه‌كان زۆرن نه‌بوونی پاره بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه به‌رده‌وام بین و هاوكاری باشتر و زیاتر پێشكه‌ش بكه‌ین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌كان هه‌یه پاره‌ی نییه، خۆ ئیهمالكردن خوودی نه‌خۆشه‌كان ئه‌وه‌یش كێشه‌یه‌كی تره بۆ ئێمه، ئه‌م ڤایرۆسه كه سینگی دا پۆشی و ئۆكسجینی سیه‌كانی كه‌م بووه‌وه، خوێنت له له‌شدا ده‌مه‌یه ئه‌وكات نه‌خۆشه‌كان زیاتر پێویستیان به چاره‌سه‌ر ده‌كات پێویستیان به خزمه‌تی زیاتر هه‌یه ئه‌مه‌یش واده‌كات زیاتر له‌سه‌ر جێگا بمێنێته‌وه.
*هاكارییه‌كانت ته‌نیا له شارۆكه‌كه‌ی خۆته یان بۆ شاره‌كانی تریش په‌لی كێشاوه؟ ئاماده‌ی له هه‌موو شوێنك هاوكارییه‌كانت پیشكه‌ش بكه‌یت؟
به زۆری له شارۆكه‌كه‌ی خۆمانه به‌ڵام سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی شارۆكه‌كه‌شمان كردووه به‌تایبه‌تی ئه‌و گوندانه‌ی ده‌وروبه‌ر چه‌ند شار و شارۆكه‌یه‌كم كردووه چه‌ندان جاریش هاتووم بۆ هه‌ولێر شتی وا گوێم لێده‌بوو ویژدانم ئازارده‌دا یه‌ك سه‌ردانی نه‌خۆش بێ پێدانی ده‌رمان ته‌نها ده‌رزیك یان كانووله‌یه‌ك داوای سه‌د دۆلاریان كردووه له شاری هه‌ولێر ئه‌مه دووره له هه‌مو به‌های ئینسانیه‌تی رێزم هه‌یه بۆ باشه‌كان حه‌قی خۆیتیشان حه‌ق ده‌ستی خۆیان حیساب بكه‌ن به‌لام ئه‌وه‌نده داوابكه‌ن كه به‌رامبه‌ر ماندووبوونیان نه‌وه‌ك بێ ویژدانی به كار بێنن.
*كێن ئه‌وانه‌ی زیاتر داوای هاوكاری ده‌كه‌ن؟
ئه‌وانه‌ی تووشی ئه‌م ڤایرۆسه بوون ئه‌گه‌ر نه‌چن بۆ نه‌خۆشخانه پێویسته به به‌رده‌وامی چاودێریان بكرێت به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی دڵ و شه‌كره و فشاری خوێنیان هه‌یه بۆیه هه‌میشه داوای یارمه‌تی ده‌كه‌ن وه هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی توانای ماددیان باش نییه و توانایان نییه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكه‌ن و له‌و بمێنه‌وه.