وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا له كۆنفرانسی ته‌ناهی میونشن، هۆشداری دایه ئه‌مه‌ریكا و داوای كرد هه‌وڵ بۆ تێكدانی یه‌كیتیی وڵاتانی ئه‌وروپا نه‌دات و ئاگاداری ئه‌و لێدوانانه بن كه له‌باره‌ی ناتۆوه ده‌یده‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ی شوبات/فێبرایه‌ر، ئاژانسی BBC ئاشكرای كردووه، ئێواره‌ی هه‌ینی یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستپێكردنی كۆنفرانسی ته‌ناهی میونشن، ئۆرزۆلا فاندرلاین، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا هۆشداری دایه ئه‌مه‌ریكا و ئاگاداری كابینه‌ی تره‌مپ ده‌كاته‌وه، نابێ زه‌بر له یه‌كڕیزی ناو وڵاتانی ئه‌وروپا بده‌ن.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا له‌و كۆنفرانسه‌دا رای گه‌یاند، دۆسته‌كانی ئێمه له ئه‌مه‌ریكا ده‌بێ ئه‌وه به باشی بزانن كه شێوازی لێدوانه‌كانیان له‌باره‌ی ناتۆ و ئه‌وروپا كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر یه‌كڕیزی كیشوه‌ره‌كه‌مان ده‌بێت.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، به‌هێزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له به‌رژه‌وه‌ندیی ئهمهریكایشدایه، هاوكات ناتۆیه‌كی پته‌و و به‌هێزیش سوودی راسته‌وخۆی ده‌بێت بۆ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا دوای ئه‌وه هات كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی له چوونه ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا كرد له یه‌كێتیی ئه‌وروپا و رای گه‌یاند، له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ریكا رۆڵی له‌ناو هێزی ناتۆدا كه‌م بكاته‌وه.
جیمز ماتیس، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له كۆنفرانسی میونشن و تیایدا دووپاتی كرده‌وه، وڵاتانی ئه‌وروپا له به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك هه‌ڕه‌شه‌دان و ده‌بێ پشكێكی دادپه‌روه‌رانه‌یان هه‌بێت له خه‌رجییه‌كانی ناتۆدا، به‌ڵام هاوكات ئاماژه‌ی دا، پێوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا پته‌وترین سه‌نگه‌ری له به‌رامبه‌ر توندوتیژی و ئاڵۆزییه‌كان دروست كردوه و هاوكاری نێوان ئه‌و دوو كیشوه‌ره زیاتر و به‌هێزتر ده‌بێت.
كۆنفرانسی میونشن رۆژی هه‌ینی 17ی شوبات له ناوه‌ندی ویلایه‌تی بایه‌رنی ئه‌ڵمانیا، به به‌شداری سه‌رۆك و سیاسه‌تمه‌دارانی 30 وڵاتی دنیا و نزیكه‌ی 80 وه‌زیر و سیاسه‌تمه‌دار و به‌رپرسی باڵای سه‌ربازی بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌ستی پێ كرد.
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش بانگهێشتی ئه‌و كۆنفرانسه ته‌ناهییه كراوه و تیایدا تاوتوێی رۆڵی پێشمه‌رگه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و كاریگه‌رییه‌كانی له ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ ده‌كات. ئه‌و كۆنفرانسه ساڵانه به به‌شداری سه‌رۆك و كه‌سایه‌تییه باڵاكانی دنیا بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ته‌ناهی دنیا به‌ڕێوه ده‌چێت.