هه‌ندێك جار، هێما و دروشمه‌كان، له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م بینین‌دا، دوو مانا ده‌به‌خشن، هه‌ر بۆیه زۆر جار مانا نه‌خواستراوه‌كه زیاتر بڵاو ده‌بێته‌وه له‌و مانایه‌ی خودی شوێنه‌كه مه‌به‌ستیانه بیگه‌یه‌نن.
له وڵاتی به‌ڕازیل، هێمایه‌ك هه‌ڵگیرا، دوای ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگۆی زۆری لێ كه‌وته‌وه، بریتییه له په‌رستگه‌یه‌كی زه‌رد و خۆرێكی گه‌وره‌ی سووری له پشته، به‌ڵام به شتێكی زۆر جیاواز له‌وه لێك درایه‌وه.
په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیی له سانتا كه‌تارینا، باشووری به‌ڕازیل، ئه‌و هێمایه‌ی خۆی هه‌ڵگرت، چونكه بینه‌رانی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م جار لێی تێگه‌یشتن، شتێكی ئابڕووبه‌ر بوو، جیا له مانا ئاینییه‌كه‌ی خۆیان مه‌به‌ستیانه.