"جادووی ترۆدۆ، دوای ئیڤانكا و كیت میدڵتۆن، تووشی مێركڵ ده‌بێت" ئه‌وه ناونیشانی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی "زه ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانییه، له باره‌ی وێنه‌یه‌كی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نجێلا مێركڵ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا جه‌ستن ترۆدۆ.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به نیگا و تێڕوانینه‌كانی مێركڵ داوه و به‌وه وه‌سفی كردوون كه سه‌رسامییه‌كی گه‌وره‌یان له به‌رامبه‌ر "قۆزی"ی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌ی كه‌نه‌دا تێدایه.
ئه‌م بابه‌ته دوای ئه‌وه دێت كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا وێنه‌یه‌كی ترۆدۆ، له‌گه‌ڵ ئیڤانكا تره‌مپ كچی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سه‌رنجی ژماره‌یه‌كی زۆری به‌كارهێنه‌رانی راكێشا، كه زۆرێك له‌و به‌كارهێنه‌رانه نیگاكانی ئیڤانكایان به سه‌رسامی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا لێكدابووه‌وه.
جه‌ستن ترۆدۆ، ته‌مه‌نی 45 ساڵه، به سه‌ردانێكی فه‌رمیی دوو رۆژه سه‌ردانی ئه‌ڵمانیای كرد، له باره‌ی په‌ره‌پێدانی هاریكارییه‌كانی نێوان كه‌نه‌دا و ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ ئه‌نجێلا مێركڵ كۆ بووه‌وه و ئه‌و وێنه‌یه‌ی رۆژنامه‌ی ناوبراو بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له ئێواره خوانێكی فه‌رمیدا له هۆتێلی "ریجنت" له به‌رلین گیراوه.
رۆژنامه‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌و وێنه‌یه‌ی ترۆدۆ و مێركڵ، وێنه كۆنه‌كانیشی بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه تێیاندا سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا له دیداره‌كانی پێشوویدا له‌گه‌ڵ ئیڤانكا تره‌مپ و شازاده‌ی كامبرێج كیت میدڵتۆن و ئه‌كته‌ری گه‌نج ئیما ستۆن ده‌رده‌كه‌وێت و له وێنه‌كاندا هه‌موویان به سه‌رسامییه‌وه له سه‌رنجڕاكێشییه‌كه‌ی ده‌ڕوانن.