به‌رانبه‌ر سووتاندنى ئاڵاى كوردستان هونه‌رمه‌ندى عێراقى حسام ره‌سام سه‌ردانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌كات.
ڕۆژى 17ى ئه‌ممانگه، له به‌غدا هێرش كرایه سه‌ر باره‌گاى پارتى و ئاڵاى كوردستان سووتێنرا، ئه‌و ڕووداوه كاردانه‌وه‌ى گه‌وره‌ى لێ كه‌وته‌وه. له‌به‌رانبه‌ردا حسام ره‌سام هونه‌رمه‌ندى دیارى عێراقى دوێنى سه‌ردانى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانى كرد.
حسام ره‌سام له‌و سه‌ردانه‌یدا له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه زریان شیوعى پێشوازى لێ كرا. ئه‌و سه‌ردانه‌یش هاوكات له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كانى به‌غدا كاردانه‌وه‌ى لێ كه‌وته‌وه و به‌ڕووى ئه‌وه ده‌ركه‌وت كه هه‌رێمى كوردستان داواى پێكه‌وه ژیان ده‌كات و جیاوازى ناكات.
هه‌ولێر/ فه‌یسه‌ڵ شێخانى