گرانترین كاتژمێر لە دەستی ئەم هونەرمەندانەدایە

:: PM:02:31:20/10/2020 ‌
هەندێك كاتژمێر خۆیان سەرنجڕاكێشن، مەرجیش نییە لەڕووی نرخەوە گرانبەها بن، هەندێك كاتژمێری تریش هەن وێڕای جوانییان، هاوكات لەڕووی نرخەوە لە ماركە گەورەكانی دنیان، بەپێی ماركەكانی دنیا لەڕووی كاتژمێرەوە، زۆریان دروستكراوی سویسران. پێگەی "فەرفیش"یش ئاماژە بەو كاتژمێرانە كردووە كە لە دەستی هونەرمەندە گەورەكانی عەرەبن و دەڵێ، "گرانترین كاتژمێر لە دەستی ئەم هونەرمەندانەدایە".

تامر حوسنیش گۆرانیبێژ میسری یەك لەوانەیە، ئەو كاتژمێرەی لە دەستی كردووە، ماركەكەی "ریچار مێڵ"ـە و سویسرییە. ئەو كاتژمێرە لە ساڵی 2011 دروست كراوە و نرخەكەی دەگاتە یەك ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری ئەمەریكایی. وێڕای ئەوەی كاتژمێرەكە لە زێڕ دروست كراوە، هەروەها چەندان وردە ئەڵماسی تێدایە.

محەمەد رەمەزان هونەرمەندی میسریش بەهەمانشێوە كاتژمێری گرانبەهای لە دەستدایە، كاتژمێرەكەی ئەو نرخەكەی دەگاتە 275 هەزار دۆلار. ئەویش لە زێڕ و ئەڵماس دروست كراوە و ماركەیەكی سویسرییە. لە گۆرانیی "تیك توك"دا ئەو كاتژمێرە لە دەستی محەمەد رەمەزان دەبینرێت.

ئەحلام گۆرانیبێژی ئیماراتی كە یەك لە ئەستێرە ناودارەكانی دنیای عەرەبییە، ئەو كاتژمێرەی لە دەستی دەكات، ماركەكەی "رۆڵێكس"ـە و سویسرییە، نرخی زیاتر لە 500 هەزار دۆلاری ئەمەریكاییە.

عەمرو دیابی گۆرانیبێژیش كاتژمێرەكەی دەستی ماركەی سویسرییە و نرخەكەی دەكاتە 62 هەزار دۆلاری ئەمەریكاییە، ئەو كاتژمێرە بەهەمانشێوە لە زێڕ و ئەڵماس دروست كراوە.

هەیفا وەهبیی گۆرانیبێژیش كاتژمێرێكی گرانبەهای لە دەستدایە، ماركەی ئەو كاتژمێرە "رۆڵێكس"ـە و سویسرییە، نرخی دەگاتە 80 هەزار دۆلاری ئەمەریكایی. هەروەها ئەحمەد حیلمیی ئەكتەری میسریش بەهەمانشێوە كاتژمێرێكی گرانبەهای لە دەستدایە، ماركەی كاتژمێرەكەی ئەویش "چۆپراید" و نرخەكەی دەگاتە 25 هەزار دۆلار.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د