شاندێكی ئیمارات ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌ره‌سمی سه‌ردانی ئیسرائیل ده‌كات. ژماره‌یه‌ك له وه‌زیر و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته له‌ناو ئه‌و شانده‌ن و له‌و وڵاته تاوتوێی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 20ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و شانده‌ی ئیمارات كه سه‌ردانی ئیسرائیل ده‌كه‌ن، به یه‌كه‌مین سه‌ردانی ره‌سمی داده‌نرێ، بۆ ئه‌وه‌یه تاوتوێی پێوه‌ندییه‌كانیان بكه‌ن و هاوكات واژوو له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك رێككه‌وتن ده‌كه‌ن، له‌ناویاندا گه‌شته ئاسمانییه‌كان و زۆری تر.
له‌ناو شانده‌كه‌دا وه‌زیری دارایی ئه‌مه‌ریكاش هه‌یه كه دوێنێ له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل له ئه‌بوزه‌بی ئاماده بوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری پێوه‌ندیی ستراتیجی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات هیند مانع عه‌تیبه له‌ڕێی تویته‌ره‌وه نووسیویه‌تی، "ئه‌م به‌یانییه حكوومه‌تی ئیمارات یه‌كه‌مین شاندی بۆ ئیسرائیل ئاماده كردووه و به ره‌سمی سه‌ردانی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن".
به‌پێی گوته‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره، وه‌زیری كاروباری دارایی حه‌مید تایر سه‌رۆكایه‌تیی شانده‌كه ده‌كات، هاوكات وه‌زیری ئابووری عه‌بدوڵا بن ته‌وق مه‌ریش له‌ناو شانده‌كه‌دایه.
له رۆژی 15ی سێپتێمبه‌ری رابردوو به ناوه‌ندگیریی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته دۆناڵد تره‌مپ، رێككه‌وتن له نێوان ئیسرائیل و ئیمارات كرا كه پێوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی بكه‌نه‌وه. هاوكات پێوه‌ندیی ئاشتیی به‌حرێنیش له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هاته راگه‌یاندن. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ئوردن له 1994 و میسریش له 1979 پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی كردووه‌ته‌وه.