مه‌لا فاتیح شارستێنی، وتاربێژی مزگه‌وتی رێگه‌ی به‌هه‌شت له هه‌ولێر، په‌سنی ڤاڵانتاینی دا و له مینبه‌ری مزگه‌وته‌وه ره‌حمه‌تی بۆی نارد.
مه‌لا فاتیح شارستێنی، له به‌شێكی گوته‌كانیدا ده‌ڵێ؛ ناكرێ وه‌ك مسوڵمان و مزگه‌وت خۆمان له كۆمه‌ڵێك شت بدزینه‌وه، سه‌رت بكه‌یت به ناو لمدا و خه‌ڵك نه‌بینی، خه‌ڵك تۆ ده‌بینێت.
دواتر دێته سه‌ر باسی ڤاڵانتاین و ده‌ڵێ: بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ واقیعه و ده‌بێ هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین، هه‌ڵسوكه‌وتێكی موسڵمانانه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین، كێ ڤاڵانتاینی داهێنا؟ قه‌شه ڤاڵانتاین، ڕه‌حمه‌ت له قه‌شه ڤاڵانتاین بێ، بۆ ئێمه رقمان له قه‌شه ڤاڵانتاین بێ، قه‌شه ڤاڵانتاین ده‌ستوورێكی جوانی داهێنا، ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و سه‌رده‌مه به هۆی جه‌نگ و هه‌راوه قه‌ده‌غه‌ی ژنهێنان و شووكردنی كردبوو، ئه‌م پیاوه هات كوڕ و كچه‌كانی لێك ماره كردن، گوتی ئێوه به حه‌رامی پێكه‌وه مه‌بن، وه‌رن له‌سه‌ر شه‌رعی خوا به حه‌ڵاڵی پێكه‌وه بن، نابێ پرۆسه‌ی زه‌واج بوه‌ستێت.