له كازاخستان، فڕۆكه‌وانێك له راسته‌ڕێی ئۆتۆمبێل هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی راده‌گرێت و له باره‌ی ئاراسته‌ی شوێن و ڕێگه، پرسیار له شۆفێری ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر ده‌كات.
یه‌كێك له شۆفێرانی كازاخستان، دیمه‌نێكی سه‌یری وێنه گرتووه، كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت كۆپته‌رێكی سه‌ربازی ده‌نیشێته‌وه و كاپتنه‌كه‌ی رووه و یه‌كێك له شۆفێرانی بارهه‌ڵگرێكی ڕێگه‌كه ده‌چێت و پرسیاری له باره‌ی ئاراسته و شوێنه‌كه‌وه لێ ده‌كات، دواتر ده‌ست به به‌رزبوونه‌وه و فڕین ده‌كاته‌وه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه ئه‌و پێشهاته سه‌یره، له نزیك گوندی كارابۆتاك له كازاخستان رووی داوه، به‌جۆرێك كاتی نیشتنه‌وه زریان له ده‌وره‌ی كۆپته‌ره‌كه دروست ده‌كات، دواتر فڕۆكه‌وانه‌كه داده‌به‌زێت و به‌ره‌و بارهه‌ڵگرێك ده‌ڕوات و گفتوگۆ له نێوان ئه‌و و شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌دا ده‌كرێت و له ئاماژه و ده‌ستڕاوه‌شندنه‌كانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ، له باره‌ی ئاراسته و ڕێ و شوێنه‌كه پرسیاری ده‌كات و دواتر به‌رز ده‌بێته‌وه و شوێنه‌كه جێ ده‌هێڵێت.