كتێبی "ئیتیك له رۆژنامه‌وانیی كوردیدا"ـی د. شوان ئاده‌م ئه‌یڤس كه كتێبێكی تایبه‌ته به میدیاكاران و ئاره‌زوومه‌ندانی ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌نووسان، چاپ و بڵاو كرایه‌وه.
رێكخراوی چاودێریی میدیای كوردیی چمك ڕای گه‌یاند، له درێژه‌ی پڕۆژه‌ی كتێبه چاپكراوه‌كانیدا، كتێبی "ئیتیك له رۆژنامه‌وانیی كوردیدا" كه كتێبێكی میتۆدیی گرنگه بۆ خوێندكاران و ئاره‌زوومه‌ندانی میدیا چاپ و بڵاو ده‌كاته‌وه.
نووسەر وه‌ڵامی چه‌ندان پرسیاری تایبه‌ت به یاسا و رێسا پیشه‌ییه‌كانی راگه‌یاندنی داوه‌ته‌وه
د. شوان ئاده‌م ئه‌یڤه‌س نووسه‌ری كتێبه‌كه و له دووتوێی 155 لاپه‌ڕه‌دا، وه‌ڵامی چه‌ندان پرسیاری تایبه‌ت به یاسا و رێسا پیشه‌ییه‌كانی راگه‌یاندنی داوه‌ته‌وه، خوێندكاران و ئاره‌زوومه‌ندانی میدیا و ڕاگه‌یاندن ده‌توانن سوودی لێ ببینن، ئێسته له ناوه‌ندی سارا بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه ده‌ست ده‌كه‌وێت.
ئه‌م كتێبه، به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له به‌شه‌كانی راگه‌یاندن، ته‌كنیكی میدیا، دیجیتاڵ میدیا، بازاڕگه‌ریی و پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی كوردستان ده‌خوێنرێت و سه‌رچاوه‌یه‌كی پڕ زانیاریی به‌سووده بۆ خوێنده‌واران و ئاره‌زوومه‌ندانی میدیا و رۆژنامه‌وانان.