میله‌ندا گه‌یتس، هاوسه‌ری گه‌وره سه‌رمایه‌داری ئه‌مه‌ریكایی و خاوه‌نی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت بیل گه‌یتس، له‌میانه‌ی چالاكی و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانیدا به مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی هه‌ژاری، رێگریكردن له دووگیانیی وه‌ك یه‌كێك له چاره‌سه‌ره‌كان خسته ڕوو.
له‌وباره‌یه‌وه گۆڤاری "فۆرچنه‌ر"ی ئه‌مه‌ریكایی بڵاوی كرده‌وه، میله‌ندا و بیلی هاوسه‌ری، هه‌ستاون به ناردنی نامه‌یه‌ك بۆ سه‌رمایه‌داری ناسراو وارن بافت كه ئه‌ویش یه‌كێكه له‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ی به‌ڵێنی داوه، سامانه‌كه‌ی ببه‌خشێت و ته‌رخانی بكات بۆ كۆمه‌ڵه خۆبه‌خشییه‌كان.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، له‌و نامه‌یه‌دا میله‌ندا هه‌ستاوه به روونكردنه‌وه‌ی پلان و پڕۆژه ساڵانه‌كانی له‌باره‌ی دانانی میكانیزمێك بۆ چۆنیه‌تیی رێگریكردن و سنووردانانێك بۆ دووگیانی، به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنی هه‌ژاری له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی دنیادا و ئاماژه‌ی به‌وه داوه، كه بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا، ئێسته 200 ملیۆن ژن له دنیادا توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه ئامرازه‌كانی رێگری له دووگیانی به ده‌ست بهێنن له وڵاتانی تازه پێگه‌یشتوودا.
له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی كاریگه‌ریی رێگری له دووگیانی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری، میله‌ندا روونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر بتوانرێ ژنێك بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له دووگیانی دوور بكه‌وێته‌وه، ئه‌وا ده‌توانێت دواتر منداڵێكی ته‌ندروست باشتر و بژێوی باشتری ببێت.
هاوكات میله‌ندا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، كه ژنان چه‌ندی زیاتر ماوه بخه‌نه نێوان منداڵخستنه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌میان، ئه‌وا باشتر ده‌توانن منداڵه‌كه‌یان به‌خێو بكه‌ن و هه‌لی په‌روه‌رده و فێربوونی بۆ بڕه‌خسێنن، كه ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تی بۆ ده‌ستكه‌وتنی كارێكی گونجاو له به‌رده‌م واڵاتر ده‌كات.
جێی ئاماژه‌یه، رێكخراوی "گه‌یتس" رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت له پڕۆژه‌ی "پلاندانانی خێزان 2020" كه پڕۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان كۆمه‌ڵێك رێكخراوی خێرخوازی و كۆمه‌ڵه‌ی خۆبه‌خشییه و ئامانجیان بریتییه له هه‌وڵدان بۆ دابینكردنی ئه‌وه‌ی كه تا كۆتای ئه‌م ده‌یه‌یه‌ی ئێسته، 120 ملیۆن ژنی وڵاتانی هه‌ژار بتوانن به ئاسانی ده‌ستیان به ئامرازه‌كانی رێگری له دووگیانی بگات.