تیفانی ترمپ، كچی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، سوپاسی ئه‌ستێره‌ی هۆڵیوود رۆبی گۆڵدبێرگی كرد له به‌رامبه‌ر دانیشتنی له ته‌نیشتیدا له هه‌فته نمایشی نیویۆرك.
ئه‌م سوپاسكردنه‌ی تیفانی، دوای ئه‌و هه‌ڵوێسته ناخۆش بوو كه له كاتی ئاماده‌بوونی له‌و نمایشه‌دا تووشی بوو، تێیدا ژماره‌یه‌ك له فۆتۆگرافه‌رانی ئاماده‌بوو، هه‌ستان به وێنه‌گرتنی تیفانی كه به ته‌نیا له ریزی پێشه‌وه‌ی بینه‌رانی نمایشه‌كه دانیشتبوو.
پێشتر میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، تیفانی به نیاز بووه له‌گه‌ڵ ئه‌ندرۆ وارنی هاوڕێیدا ئاماده‌ی نمایشه‌كه بێت، به‌ڵام به هۆكارێكی نادیار ئه‌و هاوڕێیه‌ی نه‌هاتووه و به‌مه‌ش ئه‌و به ته‌نیا ماوه‌ته‌وه، چونكه هه‌واڵسازی رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئه‌مه‌ریكایی كریستینا بینكلی، ئه‌وه‌ی ره‌ت كردووه‌ته‌وه كه له ته‌نیشت تیفانی دابنیشێت.
له تویتێكدا كه كچه بچووكه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی "سوپاس رۆبی گۆڵدبێرگ... منیش دڵخۆشم به دانیشتن له ته‌نیشت تۆدا".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه پێشتر ئه‌كته‌ری ناوبراوی هۆڵیوود، له لێدوانێكدا كه تۆڕی هه‌واڵی "ئه‌ی بی سی" بڵاوی كرده‌وه رای گه‌یاندبوو، ئه‌و كاته‌ی بینیم تیفانی به ته‌نیا دانیشتووه، لێم پرسی، "تۆ تیفانیت؟ ده‌توانم له ته‌نیشتت دابنیشم".
له لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دابوو، له كاتی دانیشتنیان له ته‌نیشت یه‌كتردا به هیچ شێوه‌یه‌ك له باره‌ی سیاسه‌ته‌وه نه‌دواون، چونكه ئه‌وان بۆ بینینی نمایشی جلوبه‌رگ له‌و شوێنه بوون، بۆیه ته‌نیا له‌باره‌ی بابه‌تی نمایشه‌كه‌وه گفتوگۆیان كردووه، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی رۆبی له‌باره‌ی باوكییه‌وه پرسیاری له تیفانی كردووه، وه‌ڵامی ئه‌و بۆی ئه‌وه‌بووه كه پێی خۆش نییه له باره‌ی باوكییه‌وه قسه بكات، چونكه حه‌ز ده‌كات ته‌نیا چاودێری نمایشه‌كه بكه‌ن.