سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای ده‌كات، جگه له دادگا نووسراومان بۆ محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی كردووه، به‌ڵام نه‌چووه‌ته دادگا، هاوكات "وشه" له رێی سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه شوێنی ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئاشكرا ده‌كات كه خۆی له یاسا شاردووه‌ته‌وه.
نووسراو بۆ پۆلیس و سەرجەم بازگەکان کراوە لە هەر شوێنێک بینییان بیگرن
.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 22ی تشرینی یه‌كه‌م، ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، دادگا نووسراوی بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی كردبوو و ئێمه‌ش وه‌ڵامی دادگامان دایه‌وه، به نووسراو ئاگاداری محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب و فراكسێۆنه‌كه‌یمان كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له دادگا ئاماده بێت، به‌ڵام دوای ئه‌وه هیچ زانیارییه‌كی نوێ لای ئێمه نییه.
"وشه" هه‌وڵی دا به‌رپرسانی پۆلیسی گه‌رمیان بدوینێ و ئه‌وانیش ده‌ڵێن لێدوان ناده‌ین، به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی و پۆلیسی گه‌رمیان و دادگا و هه‌موو فڕۆكه‌خانه و پرسگه و بازگه و خاڵه سنوورییه‌كان ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه ئه‌و كه‌سه له هه‌ر جێیه‌ك بینرا بگیرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه ناوی لای "وشه" پارێزراوه، ئه‌وه‌ی دركاند محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب كوردستانی به‌جێ نه‌هێشتووه، به‌ڵكو له شاری سلێمانییه و دوور له چاوی هێزه ته‌ناهییه‌كان و دادگا خۆی شاردووه‌ته‌وه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه نزیكه‌ی 30 كه‌س به‌هۆكاری تێوه‌گلانیان له ساخته‌كردنی پسووله له مه‌رزی په‌روێزخان، فه‌رمانی گرتنیان بۆ ده‌ركرا، به‌ڵام تا ئێسته شه‌ش كه‌سیان چوونه‌ته دادگا، محه‌مه‌د وه‌هاب ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر پشكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌و داواكراوانه‌یه كه ئاماده نییه بچێته به‌رده‌م دادوه‌ر.
گه‌رمیان / سه‌بی هۆرێنی