ساڵانه سه‌دان فۆتۆگرافه‌ر له ده‌یان وڵات به‌شداری ده‌كه‌ن له پێشبڕكێیه‌ك كه فۆتۆكان له ئاسمانه‌وه گیراون. بۆ ئه‌مساڵیش 2020، ده‌یان فۆتۆگرافه‌ر له 65 وڵاته‌وه به‌شدارییان كردووه. به‌پێی پێگه‌ی "فه‌رفیش" لێره‌دا چه‌ند فۆتۆیه‌ك پێشان ده‌درێن كه خه‌ڵاتیان بردووه‌ته‌وه.
وێنه‌ی "
یۆنان" به كامێرای فۆتۆگرافه‌ری ئیسپانی سیباستیان ماگی گیراوه. به یه‌كێك له فۆتۆ زۆر ناوازه‌كان دێته هه‌ژمار و بووه خاوه‌نی خه‌ڵات.
وێنه‌یه‌كی تر به‌ناوی "راوكردنی ماسی"ی فۆتۆگرافه‌ری ڤێتنامی زیان نگوین كه به هاوێنه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده گیراوه و خه‌ڵاتی ئه‌مساڵ 2020ی وه‌رگرتووه.
فۆتۆی "كه‌نداوی فینله‌ندی" كه به هاوێنه‌ی هونه‌رمه‌ندی رووسی ئه‌لیكسه‌نده‌ر سوخاریف گیراوه. ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی بردووه‌ته‌وه.
فۆتۆی "چوارچێوه"ی فۆتۆگرافه‌ری لبنانی به‌شیر موكارزیل كه به هاوێنه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده گیراوه. ئه‌ویش خه‌ڵاتی بردووه‌ته‌وه.
وێنه‌یه‌كی تریش "باڵنده‌ی فلامینكۆ"یه كه به هاوێنه‌ی فۆتۆگرافه‌ری چینی هیوا شانگ گیراوه. ئه‌وه‌یش بووه خاوه‌نی خه‌ڵاتی 2020.
ئه‌وانه‌ی خه‌ڵاتی ئه‌مساڵیان بردووه‌ته‌وه، پێكدێن له 11 فۆتۆگرافه‌ر. "وشه" ته‌نیا ئه‌و وێنه ناوازانه‌ی كردووه‌ته نموونه كه لێره‌دا بڵاو كراونه‌ته‌وه.