به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ڕاگه‌یاندنی 41 پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوون له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، جێگه‌ی دڵخۆشییه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش زه‌وی ئاماده‌یه.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تویتێكی له‌باره‌ی پڕۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون بڵاو كردووه‌ته‌وه. سه‌رۆكی حكوومه‌ت گوتی، به نیازین كارێك بكه‌ین كه خانوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی یه‌كه‌م جاریانه ده‌بنه خاوه‌نی خانوو به شێوه‌یه‌ك بێت كه قابیلی كڕین بێ، بۆیه وه‌به‌رهێنان له‌و پڕۆژانه ده‌كه‌ین كه یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به نرخێك گونجاو دابین ده‌كه‌ن له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و 42 پڕۆژه نیشته‌جێبوونه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ئه‌مڕۆ باسی ده‌كات ده‌كرێت ببێته هه‌نگاوێكی باش
روونیشی كرده‌وه كه 42 پڕۆژه به بڕی 332 ملیۆن دۆلار وا ده‌كات هه‌لی ژیانێكی شایسته له خانوویه‌ك به نرخێكی گونجاو دابین بكرێت.
عه‌زیز ئیبراهیم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌نگژه‌ی نیشته‌جێبوون ده‌بێت و هه‌لی كار زیاد ده‌كات و هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌و 42 پڕۆژه نیشته‌جێبوونه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ئه‌مڕۆ باسی ده‌كات ده‌كرێت ببێته هه‌نگاوێكی باش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی نیشته‌جێبوون به‌تایبه‌ت بۆ كه‌سانی كه‌مده‌رامه‌ت، چونكه سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ڵێت، پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی هه‌رزان.
له باره‌ی ئاماده‌بوونی زه‌ویش بۆ پڕۆژه‌كان، عه‌زیز ئیبراهیم گوتی، زه‌وی ئاماده‌یه، چونكه ئێسته پڕۆژه‌كان له‌شێوه‌ی شووقه درووست ده‌كرێن، هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌رێكی كه‌متر داگیر بكرێت، هه‌م زۆرترین كه‌سیش سوودمه‌ند ببێت.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا