وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا نیگه‌رانی مۆسكۆی له‌باره‌ی دۆخی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ڕاگه‌یاند و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای تۆمه‌تبار كرد به هه‌وڵدان بۆ جیاكردنه‌وه‌ی كورد له سووریا و قووڵكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان له وڵات‌دا.
ماریا
زاخارۆڤا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد، دۆخی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا جێی نیگه‌رانییه و لێدوانی زۆر سه‌یر له سه‌رۆكایه‌تی هاوبه‌شی ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات ده‌بیستین كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، ڕووسیا شكستی هێناوه له نزیككردنه‌وه‌ی رۆژئاڤا و حكوومه‌تی دیمه‌شق، له هه‌مان كاتیش كاروانی سه‌ربازی زۆری ئه‌مه‌ریكی دێنه ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات، كه ئه‌مه‌یش جێی نیگه‌رانی و ناڕهزایییه.
زیاتر گوتی، هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی كورد له ده‌وڵه‌تی سووریا، واشنتن ده‌یه‌وێ دنه‌ی هه‌وڵه جوداخوازه‌كان بدات، بۆ ئه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان قووڵ بكاته‌وه، كێشه‌ی سووریا له چاره‌سه‌ر نزیك نه‌بێته‌وه.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا له كاتێكدایه له ڕۆژانی ڕابردوو هاوسه‌رۆكی مه‌سه‌ده " ئامینه عومه‌ر" له لێدوانێكدا ڕه‌خنه‌ی له قسه‌كانی سێرگی لاڤرۆڤی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا گرت، كه به‌رده‌وام دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی جیاكردنه‌وه‌ی كورد له سووریا ده‌دات، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌و لێدوانانه‌ی مۆسكۆ له به‌رژه‌وه‌ندی توركیا ده‌درێن و ده‌چنه خزمه‌تی توركیاوه.