پەیامێک لە مەسروور بارزانییەوە

:: AM:10:36:23/10/2020 ‌

‏مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر هۆشیاریی دەداتە هاووڵاتییان کە خۆیان و خانەوادەکانیان زیاتر لە مەترسی کۆرۆنا بپارێزن، چونکە دووبارە لە بەرزبوونەوە دایە و مەترسییەکەی زیاتر بووە.

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە توویتێکیدا ڕای گەیاندووە، "ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا دووبارە لە بەرزبوونەوەیە، لەبەر خاتری خۆمان و خانەوادەکانمان زۆر گرنگە کە هەموومان بەردەوام بین لە گرتنەبەری ڕێکارە پێویستەكانی خۆیارێزی، کە بەشێک لەو ڕێکارانە دوورکەوتنەوەیە لە قەرەباڵغی".

بەهۆی کۆرۆناوە دۆخی هەرێمی کوردستان بەرەو خراپی دەڕوات، وەزارەتی تەندروستی بە هاوکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم نەخۆشییە چەندان ڕێکاریان گرتووەتە بەر و رۆژانە هۆشیاریی و ڕێنوێنی بڵاو دەکەنەوە، کۆتا جاریش ئەمرۆ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان توویتێکی بڵاو کردەوە بۆ خۆپارێزی دژی کۆرۆنا.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان