به‌پێی به‌دواداچوونێك له ناوچه‌ی گه‌رمیان، له ماوه‌كانی رابردوودا نایه‌كسانی و گه‌نده‌ڵیه‌كی زۆر كراوه له دابه‌شكردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێ بووندا، ئه‌وەیش له‌كاتێكدایه كه مەسروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی كابینه‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نیشته‌جێبوون راگه‌یاند.
به‌ختیار محه‌مه‌د به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی كۆمه‌ڵه‌ی كرێنشینانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، دابه‌شكردنی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێ بوون له‌ماوه‌كانی رابردوودا نایه‌كسانی و گه‌نده‌ڵی زۆری تێداكراوه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی نرخی یه‌كه‌كان گران بووه و و ماوه‌ی پێدانه‌وه‌ی قسته‌كانیش له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییاندا نه‌بووه.
زیاتر گوتی، ته‌نیا له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان ئێمه زیاتر له شەش هه‌زار خێزانی كرێنشینمان هه‌یه و لای ئێمه ناوی خۆیان تۆمار كردووه، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه یه‌كه‌كانی نیشته‌جێ بوون له‌ماوه‌كانی رابردوودا خه‌ڵكانی ده‌وڵمه‌ند و خاوه‌ن خانوو سەودیان لێ بینیووه.
به‌ختیار محه‌مه‌د ئاشکرا کردووە کە ئه‌وان به‌ڵگه‌یان لایه كه‌سانی خاوه‌ن خانوو و خاون زه‌وی له‌و یه‌كانه نیشته‌جێ بوونه
ئەوەیشی ئاشکرا کرد، ئه‌وان به‌ڵگه‌یان لایه كه‌سانی خاوه‌ن خانوو و خاون زه‌وی له‌و یه‌كانه نیشته‌جێ بوونه، هۆكاری ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه تاپۆ نه‌بوونی ناوچه‌كه بووه‌ته هۆكارێك بۆ ئەم کێشەیە و گەندەڵییە.
لەمبارەیەوە، مه‌حمود له‌تیف به‌ێوه‌به‌ری وه‌به‌رهێنانی گه‌رمیان بۆ "وشه"ی گوتی، پێشتر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی وه‌به‌رێنان له گه‌رمیان نه‌بووه و پرۆژه‌كانی پێشتیری نیشته‌جێ بوون له‌لایه‌ن ئه‌وان سه‌رپه‌رشتی نه‌كراوه به‌ڵكو له سلێمانی سه‌رپه‌رشتی كراوه.
دوینێ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كردبوو، "به نیازین كارێك بكه‌ین كه خانوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی یه‌كه‌م جاریانه ده‌بنه خاوه‌نی خانوو به شێوه‌یه‌ك بێت كه قابیلی كڕین بێ، هه‌ر بۆیه وه‌به‌رهێنان له‌و پڕۆژانه ده‌كه‌ین كه یه‌كه‌ی نێشته‌جێبوون به نرخێك گونجاو دابین ده‌كه‌ن له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان".
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان راشی گه‌یاندبوو، "42 پڕۆژه به بڕی 332 ملیۆن دۆلار واده‌كات كه هه‌لی ژیانێكی شایسته له خانوویه‌ك به نرخێكی گونجاو دابین بكرێت".
گه‌رمیان / سه‌بری هورێنی