دامەزراوەی خۆراکی ئەمەریکا یەکەمین دەرمانی چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنای بەرهەمهێنا

:: PM:02:21:23/10/2020 ‌

دامەزراوەی خۆراکی ئەمەریکا ڕای گەیاند، کە بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە توانیویانە جۆرە چارەسەرێکی دەرمانیی کیمیایی بدۆزنەوە دژ بە کۆرۆنا کە تایبەتە بە چەند توێژێکی دیاریکراو و ناتواندرێت بۆ هەموو کەسێک بەکاربهێندرێت.

ماڵپەڕی سەرەکی "fda" ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە ئەم دەرمانە یەکەمین جۆری چارەسەرە بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا کە دروست کرابێت و لەلایەن پسپۆڕانەوە پەسەند کرابێت، بەڵام بەکارهێنانی هەل و مەرجی خۆی هەیە و دەبێ لەلایەن کەسانی شارەزا و پزیشکانی تایبەتەوە بۆت دابین بکرێت کاتێک کۆرۆنات هەبێت.

ئەمە چارەسەرێکە لەکاتی پێویست بەکاردەهێندرێت و بۆ کەسانێکی تایبەتیشە

بەگشتیش مەرجەکانی ئەم چارەسەرە ئەمانەن "تەمەنت لە سەروو 12 ساڵ بێت و کێشت 40 کیلۆگرام زیاتر بێت" بەم شێوەیە پزیشکان بۆت دابین دەکەن، بەڵام ئەوەیش گوتراوە کە ئەم چارەسەرە بۆ کەسانی لەش ساخ دەبێت و نابێ ئەو کەسەی بۆی دابین دەکرێت نەخۆشی درێژخایەنی هەبێت.


وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان