وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه بڕه پاداشتێك كه 10 ملیۆن دۆلاره به هه‌ر كه‌سێكی ده‌ده‌ن، كه زانیاری ورد و دروستیان له‌باره‌ی چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی حزبوڵای لبنانی پێ بدات، كه به تۆڕی دارایی حزبوڵا و بڕبڕه‌ی پشتی گرووپه‌كه داده‌نرێن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، له چوارچێوه‌ی پرۆگرامی به‌خشین له به‌رانبه‌ر گه‌یاندنی تاوانباران به دادپه‌روه‌ری و یاسا، بڕیاردراوه به پاداشتكردنی هه‌ر كه‌سێك به بڕی 10 ملیۆن دۆلار، كه زانیاری وردی له‌باره‌ی سێ سه‌ركرده‌ی ڕێكخراوی حزبوڵای لبنانی هه‌بێت و به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا یان دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی واشنتنی بگه‌یه‌نێت.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ناوی سێ سه‌ركرده‌كه‌ی حزبوڵای لبنانی هاتووه، كه بریتین له محه‌مه‌د قه‌سیر، محه‌مه‌د قاسم ئه‌لبه‌زال، عه‌لی قه‌سیر، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و سێ سه‌ركرده‌یه‌ی حزبوڵا تۆڕی دارایی حزبوڵان و خه‌ریكی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و كاری نایاساییین، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین داهات بۆ ڕێكخراوی حزبوڵای لبنانی كۆ بكه‌نه‌وه، كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه وه‌ك گرووپێكی تیرۆریستی هه‌ژمار كراوه.