ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه كه هه‌ریه‌ك له هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شارۆكه‌ی شنگال گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن و به فه‌رمی واژووكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ڕاگه‌یه‌نرا، ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی سیاسی زۆری له گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق دروست كردووه و به‌شێك له سیاسییه‌كانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه تاقیكردنه‌وه‌ی كورده به‌رانبه‌ر كازمی، ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران تێیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بێ، وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كانی تری پێشووی عێراق خۆری سیاسی ئاوا ده‌بێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه تا ئێسته به ته‌واوی نه‌خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و له كاتی ڕاگه‌یاندنیشی سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی گه‌رمیان لێ كرد، به‌ڵام له هه‌مانكاتیشدا داوای جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان له واقیعیش كرد، به‌جۆرێك كه هیچ پاشه‌كشه‌یه‌ك له جێبه‌جێكردنی دروست نه‌بێ و ڕێككه‌وتنه‌كه وه‌كو خۆی بێته جێبه‌جێكردن.
هاوكات به‌شێك له میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌و سنووره بوونیان هه‌یه و ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه ناوچه‌كه جێ بهێڵن، به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێ، ئه‌مه وه‌ستاوه‌ته سه‌ر توانا و ئیراده‌ی حكوومه‌تی كازمی بۆ نه‌هێشتنی كۆسپه‌كان و جێبه‌جێكردنی له واقیعدا، له به‌رانبه‌ر سه‌ركه‌وتنی كازمی و سه‌پاندنی ئیراده‌ی خۆی به‌سه‌ر میلیشیاكان و جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه، ئه‌وا له داهاتوو و دوای هه‌ڵبژاردن، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كورد پشتیوانی له كازمی بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه‌یش ئه‌گه‌ری زۆره هاوشێوه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كانی پێشوو، ئه‌وكاته‌ی كورد پشتیان تێ بكات، ئه‌وا خۆریان ئاوا ده‌بێ و جارێكی تر ناتوانن بێنه‌وه سه‌ر كورسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، كه باڵاده‌ستترین پۆستی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه له عێراق.
به‌شێك له‌لایه‌نه‌كان ڕێككه‌وتنی شنگال به ده‌سكه‌وتی سیاسی تایبه‌تی كازمی ناو ده‌به‌ن بۆ داهاتووی سیاسی خۆی له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق له‌وباره‌وه بۆ ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید" دووپاتی كرده‌وه، به دڵنیاییه‌وه جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه له واقیع كارێكی ئاسان نییه و قورسه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ناوه‌رۆك و گه‌ڕی گفتوگۆ و دانوستاندنه‌كانی هه‌ردوولا بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنه ڕوون نییه، كازمیش دۆسیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی تری سیاسی له عێراق باس نه‌كردووه، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی بۆ نزیكبوونه‌وه له كورد و پاراستنی داهاتووی سیاسی خۆی گرتبێته به‌ر و هه‌نگاوی گه‌وره‌تریش به‌و ئاراسته‌یه‌وه بهاوێژێت.
ئه‌ندامێكی تری په‌رله‌مانی عێراق كه ناوی ئاشكرا نه‌كردووه، كه كورد به‌ڵێنیان به كازمی داوه له به‌رانبه‌ر جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ره‌كان، پشتیوانی ته‌واوی حكوومه‌تی ئێسته ده‌كه‌ن و له هه‌ر جموجۆڵێكی سیاسی كازمیش له داهاتوو هاوپه‌یمانی ده‌به‌ن و پشتیوانی ده‌بن له سه‌رخستنی. بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كازمیش له‌و سۆنگه‌یه‌وه هه‌نگاوی ڕژدتر و گه‌وره‌تر بهاوێژێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵی عێراق.
له به‌رانبه‌ردا لایه‌نی كوردی به توندی ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه، كه ڕێككه‌وتنی شنگال هیچ پاڵنه‌رێكی سیاسی و تایبه‌تی له پشته‌وه هه‌بێت، به‌ڵكو بابه‌ته‌كه زۆر له‌وه گه‌وره‌تر و ترسناكتره كه بخرێته ئه‌و چوارچێوه‌یه‌وه، چونكه دۆسیه‌ی ئاواره‌كان و مه‌سه‌له‌ی بۆردمانی توركیا و كێشه‌كانی ناوچه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كات، كه ئه‌مه‌یش خواستی هه‌موو لایه‌نه‌كانی عێراقه و پێشتر خۆیان داوایان له حكوومه‌ت كردووه، یه‌كێك له خاڵه‌كانی كارنامه‌ی حكوومه‌تی كازمیش بریتییه له ئاساییكردنه‌وه‌ی ناوچه ڕزگاركراوه‌كان و گێڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان، بۆیه ئه‌مه ته‌نیا جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ته كه له په‌رله‌مانه‌وه متمانه‌ی پێ دراوه و ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه.
كورد به كارێكی ئاسایی و ده‌ستووری ناو ده‌بات بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان
ماجد شنگالی په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ڕێككه‌وتنه‌كه بۆ مه‌به‌ستی سیاسییه، بۆ ڕۆژنامه‌كه گوتی، ئه‌وانه‌ی ئه‌و قسانه ده‌كه‌ن ده‌یانه‌وێ ده‌سكه‌وته سیاسی و بازرگانی و قاچاغچییه‌تییه‌كانیان بپارێزن، ده‌نا هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی عێراق ده‌بێ پشتیوانی ڕێككه‌وتنه‌كه بكات، نه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه بێ كه كاری قاچاغ و بێ یاسایی و حوكمی سه‌ربازی به‌رده‌وامی هه‌بێت.
له‌وباره‌وه باسل عه‌وادی شاره‌زای كاروباری سیاسی عێراق گوتی، كازمی به ڕوونی هه‌ستی به‌وه كردووه، كه نابێ هیچ هیوایه‌ك له‌سه‌ر حزبه‌كانی شیعه هه‌ڵبچنێت، كه نزیكن له كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، چونكه ئه‌وان كازمی به كه‌سێكی نزیك له ئه‌مه‌ریكا ناو ده‌به‌ن و به هه‌موو شێوه‌یه‌كیش دژی هه‌موو كه‌س و گرووپ و لایه‌نێكن كه له ئه‌مه‌ریكاوه نزیك بن، بۆیه ده‌یه‌وێ له كورد و سوننه به ته‌واوی نزیك ببێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی سیاسی خۆی به‌هێز بكات و له په‌رله‌مان بێ پشتیوان نه‌مێنێته‌وه، حزبه‌كانی شیعه‌ی نزیك له ئێران به ویستی خۆیان یاری پێ بكه‌ن و فشار له‌سه‌ر خۆی و حكوومه‌ته‌كه‌ی دروست بكه‌ن و ناچاری بكه‌ن به ڕازیبوون به پلان و به‌رنامه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له عێراق.