وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ شه‌موو رێكه‌وتی 18ی شوبات/ فێبرایه‌ر، هه‌ستا به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاگه‌دارییه‌ك له‌باره‌ی واده‌ی واژووكردنی گرێبه‌ستێك له نێوان خۆی و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، سبه‌ی یه‌كشه‌م سه‌عات 10:30ی به‌یانی، هه‌ردوو وه‌زاره‌ت له دیوانی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، هه‌ڵده‌ستن به واژووكردنی گرێبه‌ستێك له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه له‌مه‌ودوا وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن له رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پۆسته و گه‌یاندن، هه‌ستێت به گه‌یاندنی پۆست و كه‌لوپه‌لی پێشمه‌رگه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به خۆڕایی و به‌بێ به‌رامبه‌ر.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه نه‌دراوه كه ئاخۆ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان دوو وه‌زاره‌ته‌كه، له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كه و بڕه پاره‌ی پێویستی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كان چۆن قه‌ره‌بوو ده‌كرێته‌وه، ئاخۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له بری پێشمه‌رگه‌كان ده‌یداته وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن، یاخۆ به چ میكانیزمێكی تر چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.