گرووپی زانستدۆستان، هه‌ڵده‌ستێت به كردنه‌وه‌ی دووه‌م پێشانگه‌ی فۆتۆگرافیی زانستی، به مه‌به‌ستی نمایشكردنی ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی زه‌ویناسی و زینده‌وه‌رزانی.
به‌گوێره‌ی ئاگه‌دارییه‌ك كه گرووپی ناوبراو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پێشانگه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به نمایشكردنی فۆتۆكانی هه‌ریه‌ك له د. فازڵ لاوه و م. فه‌رهاد ئه‌حمه‌د.
له ئاگه‌دارییه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه پێشانگه‌كه سه‌عات دووی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌موو، رێكه‌وتی 18ی شوبات/ فێبه‌رایه‌ر، له سلێمانی له ناوه‌ندی رۆشنبیری و هونه‌ری ئه‌ندێشه ده‌كرێته‌وه.