پێشمەرگە بووە پاڵەوان

:: AM:11:40:19/10/2016 ‌

یانەی پێشمەرگەی سلێمانی توانی لە یانەی ئەكادی عەنكاوە بباتەوە و ناسناوی پاڵەوانیەتیی خولی بالەی پێكەوە ژیان بەدەستبێنێ كە بۆ ماوەی شەش رۆژ بە بەشداریی 8 یانەی شارەكانی كوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو.

ئێوارەی دوێنێ سێشەم لە یاریی كۆتای پاڵەوانیەتیی خولی بالەی پێكەوە ژیان لە هۆڵی یانەی ئەكاد لە شارۆكەی عەنكاوە لە شاری هەولێر، هەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و ئەكاد بە ئامادەبوونی هاندەرێكی زۆری وەرزشی رووبەڕووی یەكتر بوونەوە.

ئەنجامی یارییەكە بە 1-3 گێم بۆ بەرژەوەندی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بەكۆتا هات و بۆ یەكەمجار ناسناوی پاڵەوانیەتیی خولی بالەی پێكەوە ژیانیان بەرز كردەوە، هەروەها خەڵات بەسەر یاریزانانی یانەی ئەكادیش دابەشكرا وەك براوەی دووەمی پاڵەوانیەتییەكە.

جێی باسە پاڵەوانیەتییەكە بە سپۆنسەری كەرتی تایبەت و لەلایەن كۆمپانیای (ناسپای) بەڕێوە چوو و هاندەرێكی زۆری وەرزشیش لەسەرجەم یارییەكاندا و بەتایبەتیش لە یاریی كۆتای نێوان هەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و ئەكادی عەنكاوە ئامادە بوون.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م