دوو هاوسه‌ری ئه‌مه‌ریكی، بڕیاریان داوه كه گامێشێكی گه‌وره له نێو ماڵی خۆیاندا به‌خێو بكه‌ن و ژوورێكیان بۆی ته‌رخان كردووه.
هه‌رچه‌نده پێشتر زۆر جۆری ئاژه‌ڵ و باڵنده له نێو ماڵان به‌خێو كراوه، به‌ڵام له پێشهاتێكی ده‌گمه‌ندا، دوو هاوسه‌ری ئه‌مه‌ریكی له ویلایه‌تی ته‌كساسی ئه‌و وڵاته، بڕیاریان دا ئه‌و گامێشه‌ی كێشه‌كه‌ی ده‌گاته 1200 كیلۆگرام، بگوازنه‌وه بۆ ماڵی خۆیان.
رۆنی 60 ساڵان و شیرۆن بریدجی 44 ساڵان، ئه‌و دوو هاوسه‌ره‌ن كه بوونه یه‌كه‌م كه‌س گامێش له ماڵه‌وه به خێو بكه‌ن.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵ گواستوویه‌تییه‌وه، كه ئه‌و گامێشه ژوورێكی تایبه‌تی بۆ فیلمه ئه‌كشنه‌كان بۆ ته‌رخان كراوه، هه‌روه‌ها خواردن له‌سه‌ر مێزی ژووری چێشتخانه‌ی ماڵه‌كه ده‌خوات.
ئه‌و دوو هاوسه‌ره پێیان وایه ئه‌و گامێشه بووه‌ته به‌شێكی گرینگی ماڵباته‌كه‌یان.
شیرۆن ده‌ڵێ: بیرۆكه‌ی هێنانه ماڵه‌وه‌ی گامێش و به‌خێوكردنی، بۆ ئه‌وكاته ده‌گه‌ڕێته‌وه كه منداڵ بووم، خواستم له‌سه‌ر ئه‌وه‌بوو كارێكی جیاواز بكه‌م، ژوورێكیشمان بۆی ته‌رخان كردووه بۆ سه‌یری پرۆگرامه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كان، به‌ڵام ده‌بێ چه‌ند پارچه‌یه‌كی مۆبیلیاتی ژووره‌كه لا بده‌ین تا بۆی گونجاو بێت.
رۆنی ناچار بووه گامێشه‌كه‌ی تر بفرۆشێ، به هۆی له‌ده‌ستدانی چاوی چه‌پی.