له دیدارى ئاسایشى دنیا له میوشن، ئه‌مڕۆ مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێریس سكرتێرى نوێى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كۆ بوونه‌وه، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ٢٠ سێناتۆر و كۆنگرێسمانی ئـهمهریكا كۆبوونه‌وه‌ى شانده‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام درا.
ئه‌مڕۆ شه‌موو له دووه‌م رۆژی كۆنفرانسی ئـاسایشی دنیا له میوشن، مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌نتۆنیۆ گۆتێریس سكرتێرى نوێى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كۆ بوونه‌وه، به‌ڵام تا ئێسته ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
له یه‌كه‌م ڕۆژی كاره‌كانی كۆنفرانسی میونشن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رمینیا و وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران كۆ بووه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو بارزانی له‌گه‌ڵ مایك پێنسی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆ بووه‌وه، دیداره‌كه‌ی بارزانی و پێنس له كاتێكدایه پێشتریش دوای وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، مایك پێنس پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دا.