ئه‌نجێلینا جولی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ، به‌شداری ده‌كه‌ن له زنجیره درامایه‌كی نوێ له‌باره‌ی چیرۆكی ژیانی په‌نابه‌رانی سووریایی له توركیا.
ده‌رهێنه‌ری توركیا ئه‌یووب دێرلیك رای گه‌یاند، زنجیره درامایه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی له‌باره‌ی ژیانی په‌نابه‌رانی سووریایی له توركیا به‌رهه‌م ده‌هێنن، به ناونیشانی "پردی ژیان" كه هه‌ریه‌كه له ئه‌ستێره‌ی هۆڵیوود ئه‌نجێلینا جولی و ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ كریستیانۆ رۆناڵدۆ رۆڵی سه‌ره‌كیی تێدا ده‌گێڕن.
هاوكات ده‌رهێنه‌ری ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه داوه، كه دراماكه له سێ به‌ش پێك دێت و بڕیاره مانگی ئادار/ مارسی داهاتوو، له ناوچه‌ی عه‌نتاب له باشووری توركیا ده‌ست به وێنه‌گرتنی بكرێت.