فڕۆكەخانەی بەغدا بەهۆی بارە مانگایەكەوە دەكەوێتە كێشە

:: PM:08:04:18/02/2017 ‌

بەڕێوەبەری گومركەكانی بەغدا، بە سۆمەرییە نیوزی راگەیاندووە، كۆمپانیای بەرپرسی لە هێنانی ئەو مانگا ئەڵمانییانە،  نووسرار و رێكارەكانیان تەواو نییە، بۆیە بارە مانگاكە راگیراوە.

كازم عەلی عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتی گومركەكان، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند لە فڕۆكەخانەی هەولێر بارێكی مانگای ئەڵمانی راگیراوە،  بەو هۆیەی كۆمپانیای بەرپرس لە هاوردەكردنی ئەو مانگایانە، نووسراو و رێكارە كارگێڕییەكانی تەواو نەبووە.
ئەو كۆمپانیاكەی تۆمەتبار كرد، بەوەی هەوڵی داوە گووشاری مێدیایی و ناوەندە جیاجیاكانیان لەسەر دروست بكات، دواتر ئەو بارەیان بەڕێ كردووە.
بەرێوەبەری گومركەكان، بۆ سۆمەرییە نیوز، لێدوانی پەرلەمانتارێكی لیژنەی كشتوكاڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی لەمەڕ ئەو پرسە رەت كردەوە و وتی ئەوەی وتراوە نەك ورد نییە، بەڵكوو ناڕاستە.
وتیشی: ئەوە ڕاست نییە بە هۆی نەمانی كاتی دەوامی فەرمییەوە، رەتمان كردبێتەوە ئەو بارە وەرناگرین، بەڵكوو تەواوی فەرمانبەرانمان بۆ ئەو كارە تەرخان كرد، بەڵام دوای سەرنجدان لە نووسراوەكان، دەركەوت كێشە و كەموكوڕی هەیە  و راستبینی لەسەر نەكراوە، ڕێنوێنییەكانی دەستەی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانیش وەهایە كە هیچ شتێك بێ راستبینیكردن، رادەست نەكرێ.
عەلی بەدیری، ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاو و هۆڕەكان، رایگەیاند كە ئەو مانگایانە لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پڕۆژەی ڕەسەنپارێزی ئاژەڵدایە و لە فڕۆكەخانەی بەغدا راگیراوە و سەرۆك وەزیر حەیدەر عەبادی هاتە نێو بابەتەكە و رایگەیاند رادەست بكرێ.





وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د