بڕیار بوو پێش هه‌ڵبژاردن یه‌كێك له پێكوته‌كانی ئه‌مه‌ریكا په‌سند بكرێت، به‌ڵام ئه‌مه رووی نه‌دا و ده‌ره‌نجامه‌كان بۆ كاتێكی تر دوا خراون.
ئه‌نتۆنی فاوچی پسپۆڕێ باڵای نه‌خۆشییه‌كانی هه‌وكردن له ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌باره‌ی كاریگه‌ریی پێكوته‌ی به‌رهه‌مهێنراو له‌سه‌ر نه‌خۆشیی كۆرۆنا له سه‌ره‌تای مانگی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ راده‌گه‌یه‌نرێت.
ئه‌و ره‌تی ده‌كاته‌وه تا ساڵی داهاتوو هیچ پێكوته‌یه‌ك له قه‌باره‌یه‌كی زۆر به‌رهه‌م بهێنرێت و به‌رهه‌مهێنانی به‌رفراوانی پكوته‌كه ده‌كه‌وێته ساڵی داهاتووه‌وه.
له ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك پێكوته له توێژینه‌وه‌دان و ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و توێژینه‌وانه و بڕیاردان له‌سه‌ریان له‌وه‌ی ده‌توانن به‌رانبه‌ر كۆرۆنا بوه‌ستن، ماوه‌یه‌كی تر ده‌خایه‌نێت.
ته‌نانه‌ت دوای ئه‌وه‌ش كه ژماره‌یه‌كی زۆری پێكوته‌كه به‌كار ده‌هێنرێت، تا سێ مانگ ناتوانن به ته‌واوی بۆیان روون ببێته‌وه كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م پێكوته‌یه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ چین.
به‌گوێره‌ی شه‌فه‌قنا جگه له ئه‌مه‌ریكا، له وڵاتانی ئه‌وروپاش پێكوته‌ی جیاواز له به‌رهه‌مهێنان و توێژینه‌وه‌دان.
رووسیا یه‌كه‌م وڵات بوو كه پێكوته‌ی خسته بازاڕه‌وه، به‌ڵام گومان له پێكوته‌كه‌ی رووسیا هه‌یه و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش په‌سندی نه‌كردووه و پێی وایه به سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌دا تێنه‌په‌ڕیوه.
سلێمان