مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان دووپات له دابینكردنی هه‌لی كار بۆ مامۆستایان ده‌كاته‌وه و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، پێنج هه‌زار مامۆستا هه‌لی كاریان بۆ ڕه‌خساوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 25ی ئۆكتۆبه‌ر، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆیدا له‌تویته‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه "بۆ دڵنیابوون له پێشكه‌وتنی گه‌نجان، پێویسته باشترین هه‌لی خوێندنیان بۆ دابین بكرێت".
مه‌سروور بارزانی هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی "حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ھه‌لی كاری ھه‌میشه‌یی بۆ پێنج هه‌زار مامۆستا دابین كردووه، به به‌رده‌وامیش پێداچوونه‌وه به پێداویستییه‌كانی كه‌رتی په‌روه‌رده‌دا ده‌كه‌ینه‌وه".
كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێكی داوه كه هه‌لی كار بۆ ته‌واوی توێژه‌كان بڕه‌خسێنێت و له به‌رنامه‌یشیدایه له داهاتوو هه‌لی كاری زیاتر بڕه‌خسێنی.