ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر بازنه‌ی ھه‌ڵبژاردنی كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا، كۆ ده‌بێته‌وه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌م 26ی تشرینی یه‌كه‌م له سه‌عات شه‌شی ئێواره، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆ ببێته‌وه، بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر بازنه‌ی ھه‌ڵبژاردنی پارێزگاكانی كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا.
پێشتر له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی شه‌مووی ڕابردوو په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بازنه‌ی ھه‌ڵبژاردنی سه‌رجه‌م ئه‌و پارێزگایانه دا كه پێشتر ده‌نگیان له‌سه‌ر نه‌درابوو، ته‌نیا ده‌نگدان له‌سه‌ر بازنه‌ی ھه‌ڵبژاردنی كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا بۆ 48 سه‌عات دواخرا.