له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی زستان، ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنایش له ته‌واوی ناوچه‌كانی جیهان ڕووی له زیادبوون كردووه، زانایانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له كه‌شوهه‌وای سارد چالاكتر ده‌بێ، به‌ڵام جموجۆڵی مرۆڤه‌كانیش هۆیه‌كی تری سه‌ره‌كییه بۆ تووشبووانی زیاتر هاووڵاتییان و زۆربوونی ڕێژه‌ی قوربانیان.
د‌یڤید
ریلمان زانای بواری زینده‌وه‌ره‌كان له زانكۆی ستانفۆرد له‌وباره‌وه به گۆڤاری نیچه‌ری زانستی ڕاگه‌یاندووه، كه به‌ره‌و چه‌ند مانگێكی قورس هه‌نگاو ده‌نێین، به‌هۆی چالاكبوونی زیاتری ڤایرۆسه‌كه له وه‌رزی زستان، هه‌رچه‌نده ڤایرۆسه‌كه وه‌رزی نییه، به‌ڵام خۆپه‌راوێزخستنی مرۆڤ، به جیانه‌كردنه‌وه‌ی تووشبوون به ئه‌نفله‌وه‌نزای وه‌رزی و كۆرۆنا كه نیشانه‌كانیان له‌یه‌كه‌وه نزیكه، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی به خێرایی پشكنین نه‌كه‌ن و ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی تووشی ڤایرۆسه‌كه بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یشدا، له وه‌رزی زستان، پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی وه‌رزه‌كانی تر، مرۆڤ زیاتر له شوێنه داخراوه‌كان ده‌مێننه‌وه، به‌هۆی سه‌رما و باران و به‌فره‌وه، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات بوونی یه‌ك كه‌سی تووشبوون له نێو ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سه‌ی له شوێنێكی داخراون، به‌هۆی نزیكیان له یه‌كه‌وه، سه‌رجه‌میان تووشی په‌تاكه ببن، له كاتێكدا له وه‌رزه‌كانی تر خه‌ڵكی هێنده له شوێنی داخراو نامێننه‌وه.