هاووڵاتییه‌كی ڕووسی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له جۆری مارسیدس جی تی 63 كه نرخه‌كه‌ی ده‌كاته 13 ملیۆن ڕۆبلی ڕووسی واته 170 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به ئه‌نقسه‌ت و به ده‌ستی خۆی سووتاند و ڤیدیۆی ساتی سووتاندنه‌كه‌یشی له یوتیوب بڵاو كرده‌وه، ئه‌مه‌یش ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری دروست كردووه و هه‌ندێك به شێت و هه‌ندێكیش به مه‌غروور ناوی ده‌به‌ن.
میخائیل لیتڤین ئه‌و هاووڵاتییه ڕووسیه‌یه كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی سووتاندووه، له گرته ڤیدیۆكه ده‌رده‌كه‌وێ، كه بوتڵێكی پڕ به نزین له سندووقی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌رده‌هێنێت و به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دا ده‌كات و دواتر تا مه‌ودای سه‌لامه‌تی لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه و گڕی تێ به‌رده‌دات.
له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌یش
نووسیویه‌تی، خواستی خۆمه و ئه‌و بیرۆكه‌یه‌م به هزردا هات و جێبه‌جێم كرد، ئه‌وه هه‌موو شتێكه، هیچ هۆكارێكی تری ئه‌م كاره‌ی ڕانه‌گه‌یاند، له كاتێكدا پاره‌یه‌كی زۆری به ئۆتۆمبێله‌كه داوه و له ئایار/مایۆی 2019 كڕیویه‌تی و هیچ كێشه‌یه‌كیشی نه‌بووه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه هه‌وادارانی ئه‌و گه‌نجه ڕووسیه‌ی تووڕه كردووه، كه وه‌ك یوتوبه‌رێك ناسراوه، خه‌ڵكی له كۆمێنته‌كان زۆر قسه‌ی نه‌شیاویان پێ گوتووه و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م كاره‌یان كردووه و به نه‌خۆش و سه‌رشێت ناوی ده‌به‌ن.