هاووڵاتییه‌كی به ته‌مه‌نی ئه‌مه‌ریكی به هه‌ڵه بلیتێكی لۆتۆی كڕی، هه‌میشه‌یش دووپاتی له‌وه ده‌كرده‌وه كه ئه‌و چانسی نییه، به‌ڵام له‌سه‌ر قسه‌ی هاوڕێكانی به ڕێككه‌وت و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه بلیتێكی لۆتۆی كڕی و دواجار بووه براوه و بڕی ملیۆنێك دۆلاری برده‌وه.
ماڵپه‌ڕی
نیویۆرك پۆست له‌وباره‌وه بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه ته‌مه‌نی 56 ساڵه و له ویلایه‌تی میشیگان ده‌ژی، بلیتێكی لۆتۆی كڕی، كه پێشتر هه‌مان ژماره‌ی له جۆرێكی تری لۆتۆ كڕیبوو، واته دوو بلیت و یه‌ك ژماره، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی تووڕه‌ی كرد و بێهیوا بوو له‌وه‌ی لۆتۆكهی بۆ ده‌ربچێت، چونكه هیچ كه‌سێك دوو بلیت ناكرێ كه هه‌مان ژماره‌یان هه‌بێت، هه‌ردوو بلیتهكهی به دوو دۆلاری ئه‌مه‌ریكی كڕی و چاوه‌ڕوانی كاتی ڕاكێشانی لۆتۆكه بوو.
ئه‌و ده‌ڵێ هه‌رگیز باوه‌ڕم نه‌بوو و هیوام به‌وه نه‌مابوو، كه له‌و دوو بلیته یه‌كێكیان ده‌مكات به خاوه‌نی ملیۆنێك دۆلار و به ته‌واوی ژیانم ده‌گۆڕێت، به‌ڵام كاتێك واده‌كه كۆتایی هات و به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ لۆتۆكه ڕاكێشرا، بێ ئه‌وه‌ی من ئاگه‌داریشی بم، بووم به براوه‌ی ملیۆنێك دۆلار، كه دواتر پێم زانی و ئه‌مه‌یش زۆر دڵخۆشی كردم.