وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراق ئاشكرای كرد، كه هه‌ریه‌ك له كۆمپانیای واتس‌ئاپ و فه‌یسبووك بڕیاریان داوه له داهاتوویه‌كی نزیك نووسینگه‌ی خۆیان له عێراق بكه‌نه‌وه.
باسم ئه‌سه‌دی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێوه‌ندییه‌كان و ته‌كنه‌لۆجیا له وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراق له لێدوانێكدا ئاشكرای كرد، كه كۆمپانیای فه‌یسبووك و واتس‌ئاپ و تۆڕه‌كانی تری كۆمه‌ڵایه‌تی بڕیاریان داوه كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندنی عێراق، نووسینگه‌ی خۆیان له عێراق بكه‌نه‌وه.
زیاتر
گوتی، ئه‌و كاره پێویستی به‌وه‌یه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ئاسانكاری زۆرتر بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه بكرێ، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه له عێراق بوونیان هه‌بێ و بتوانرێ به جۆرێك له جۆره‌كان تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به سه‌لامه‌تی بهێلرێنه‌وه، نه‌ك له ڕێی نووسینگه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه له وڵاتانی تر بتوانین پێوه‌ندییان پێوه بكه‌ین.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام له ئاستی باڵا له نێوان ئێمه و كۆمپانیاكانههیه و ئاماده‌كاری و ڕێوشوێنی پێویسته ده‌ستیان پێ كردووه،بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی لقی ئه‌و كۆمپانیایانه له عێراق بكرێته‌وه.
كردنه‌وه‌ی نووسینگه و لقی كۆمپانیاكان له عێراق، له‌لایه‌ن ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌یاندنه‌وه به هه‌نگاوێكی زۆر باش و ئه‌رێنی هه‌ژماركرا و دووپاتی كرده‌وه، كه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی كه له ڕێی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌بن، بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی ئه‌كاونتی به‌كارهێنه‌رانی عێراق، ئه‌مه كارێكی زۆر گرنگ و پێویست و هاوكاری زۆری هه‌مووان ده‌كات.