ململانێی سه‌رۆكایه‌تی له ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته ترۆپك كه بڕیاره له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی تر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك له‌و وڵاته به‌ڕێوه بچێت. به‌پێی ئه‌وه‌ی له میدیاكاندا ده‌رده‌كه‌وێ، زۆرینه‌ی ئه‌ستێره‌كان كه له بواره جیاجیاكاندا ده‌ركه‌وتوون، ده‌نگیان له‌و هه‌ڵبژاردنه بۆ كاندیدی دیموكراته‌كان ده‌چێت.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 26ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی له‌ناو بواره جیاجیاكاندا زۆرترین هه‌واداریان هه‌یه، زۆریان له بنچینه‌وه رایان گه‌یاندووه كه ده‌نگ به جۆ بایدن كاندیدی دیموكراته‌كان ده‌ده‌ن. یه‌ك له‌وان كه خاوه‌نی میلۆنان هه‌واداره، جنێفه‌ر ئه‌نیستنی ئه‌ستێره‌ی هۆڵیووده كه به باشترین ئه‌كته‌ر هه‌ژمار ده‌كرێت.
جنێفه‌ر ئه‌نیستن كاتێك چووه‌ته سه‌ر سندووقی ده‌نگدان و ده‌نگی به جۆ بایدن بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوه، له چاوی میدیاكاندا به جلوبه‌رگی وه‌رزشی و ده‌مامكه‌وه ده‌ركه‌وت و دواتر له رێی تویته‌ره‌وه رای گه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بكه‌وێته سه‌ر رێی راستی خۆی و دوور بكه‌وێته‌وه له ره‌گه‌زپه‌رستی، ده‌نگم به جۆ بایدن و كمالا هاریسی جێگری داوه.
زیاتر گوتوویه‌تی، كه ده‌نگم به دیموكراته‌كان داوه، مه‌یه‌ستمه وڵاته‌كه‌م له ره‌گه‌زپه‌رستی دوور بكه‌وێته‌وه كه ماوه‌یه‌كه به‌هۆی دۆناڵد تره‌مپه‌وه كه‌وتووه‌ته سه‌ر ئه‌و ئاراسته‌یه. به‌هۆی ئه‌و جۆره له كاركردن كه تره‌مپ و كۆمارییه‌كان جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، خه‌ڵكێكی زۆر له ئه‌مه‌ریكا گیانیان له ده‌ست داوه، بۆیه گرنگه جۆ بایدن بیباته‌وه و وڵاته‌كه به‌گه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر هێڵی دروستی خۆی.
جنێفه‌ر ئانستن له ساڵی 1969 له كالیفۆڕنیای ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه، له سه‌ره‌تادا له بواری رێكلامی بازرگانی كاری ده‌كرد و دواتر وه‌ك ئه‌كته‌رێك له بواری شانۆدا خۆی دۆزیوه‌ته‌وه. پاشان له سینه‌ما و هۆڵیوود وه‌ك ئه‌كته‌رێكی دیار ده‌ركه‌وت. خاوه‌نی ده‌یان فیلمی سینه‌ماییه و دوو جاریش خه‌ڵاتی "ئیمی"ی وه‌رگرتووه و هاوكات یه‌ك جاریش خه‌ڵاتی ئۆسكاری پێ به‌خشراوه.