ڕۆژنامه‌ی ئۆبزێرڤه‌ر ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی دۆخی ئاواره‌كانی مووسڵ بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه كه له دوای سێ ساڵ له ڕزگاركردنه‌وه‌ی مووسڵ، به‌ڵام ئاواره‌كانی مووسڵ ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان و تا ئێسته‌یش له كه‌مپه‌كان به‌رده‌وامی به ژیان ده‌ده‌ن و ئاماده نین بچنه‌وه ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، كه به‌رده‌وام سوننه‌كان بكوژ ده‌كات.
مارتن شۆلۆڤ ئاماده‌كاری ڕاپۆرته‌كه نووسیویه‌تی، تا ئێسته 400 هه‌زار هاووڵاتی مووسڵ له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه ده‌ژین و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نین بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان له مووسڵ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماڵ و خانووه‌كانیان یان ڕووخاوه، یان له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، ئه‌وان له‌و بڕوایه‌دان كه یه‌كگرتووی عێراق كۆتایی پێهاتووه و ته‌نیا له‌سه‌ر كات ماوه‌ته‌وه، چونكه میلیشیاكان ده‌یانه‌وێ حوكمی شیعه به شێوه‌یه‌كی توندڕۆیی دروست بكه‌ن، ئه‌مه‌یش به‌لای ئه‌وانه‌وه قبووڵكراو نییه، چونكه مانه‌وه‌یان له ژێر حوكمی شیعه، یان تووشی مه‌رگیان ده‌كات، یان ناچاریان ده‌كات ببنه شوێنكه‌وتووی شیعه و كاره قێزه‌وه‌نه‌كانی گرووپه میلیشیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێران.
به شێوه‌یه‌كی گشتی خه‌ڵكی مووسڵ له هاوینی 2014ه‌وه ئاواره‌بوون و شاره‌كه‌یان جێهێشت، كه ئێسته شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و واده‌یه تێپه‌ڕیوه و سێ ساڵیش به‌سه‌ر واده‌ی ڕزگاركردنه‌وه‌ی مووسڵ له ده‌ستی داعش و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن سوپا و میلیشیاكان ڕۆیشتووه، به‌ڵام چاره‌نووسی ئه‌وان تا ئێسته‌یش له نێو كهمپهكاندایه و ناتوانن بۆ زێدی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه و درێژه به ژیانی خۆیان بده‌ن.
له
ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه زۆرینه‌ی ئاواره‌كانی مووسڵ سوننه‌ن و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی دوای ڕزگاركردنه‌وه‌ی مووسڵ، حكوومه‌تی عێراق و ته‌نانه‌ت سیاسییه‌كانی سوننه‌یش به‌ده‌نگیانه‌وه نه‌هاتوون و بێده‌نگن له ئاست ئه‌و سته‌مه زۆره‌ی میلیشیاكان له مووسڵ له خه‌ڵكی ده‌كات، بۆیه ئه‌وانیش نه‌چوونه‌ته‌وه و نایانه‌وێ له ژێر جه‌ور و سته‌می میلیشیاكان بژین، ئه‌مه‌یش به هۆكارێك داده‌نێن، كه بووه‌ته هۆی تێكدانی ژیانی هاوبه‌شی سه‌دان ساڵی خه‌ڵكی عێراق به پێكهاته ئاینی و نهتهوهیییه جیا جیاكانییه‌وه، كاتێكیش ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه بوونی نه‌ماوه، ئه‌وان ئه‌مه به سه‌ره‌تای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی عێراق ناو ده‌به‌ن و دڵنیایی ده‌ده‌ن، كه تا میلیشیاكان و ده‌ستی ئێران له عێراق بوونی هه‌بێت، وڵاته‌كه هیچ كات به یه‌كگرتوویی ده‌رناكه‌وێ و هه‌میشه له كێشه و توندوتیژی و شه‌ڕ و ئاڵۆزی و كێشه‌دا ده‌بێت.
كه‌مپه‌كان له دوای كه‌وتنی مووسڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی دروستكران، تا ئاواره‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م تێیدا بژین، به‌ڵام شه‌ش ساڵ ته‌مه‌نێكه و تا ئێسته‌یش ئاواره‌كان تێیدا ده‌ژین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌وان مانه‌وه‌یان له نێو كه‌مپه‌كان به‌لاوه شیاوتره له‌وه‌ی بچنه‌وه شاره‌كه‌یان و به به‌رده‌وامی میلیشیاكان سته‌میان لێ بكه‌ن، هه‌رچۆنێك بێ له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی پێشمه‌رگه ئازادی و كه‌رامه‌تیان پارێزراوه و كه‌س سته‌میان لێ ناكات.
تاهر سابر ساڵح هاووڵاتییه‌كی مووسله و ماوه‌ی زیاتر له چوار ساڵه له كه‌مپێكی ده‌وروبه‌ری شارۆكه‌ی حه‌سه‌ن شام ده‌ژی له‌وباره‌وه بۆ ڕۆژنامه‌كه قسه‌ی كردووه و ده‌ڵێ، ئه‌وان ئه‌جێندای ئێران جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، به هیچ شێوه‌یه‌ك نایانه‌وێ عێراق ئارامی به‌خۆیه‌وه ببینێت، یه‌كێتی عێراق و چاره‌نووسی هه‌رگیز جێی ئومێد و هیوا نابێ و داهاتوویش هه‌رگیز له ئێسته باشتر نابێ، ئه‌گه‌ر میلیشیاكان بوونیان هه‌بێ، به دڵنیاییه‌وه هیچ ئه‌گه‌رێكیش نییه كه ده‌سه‌ڵاتیان كه‌م بكرێته‌وه و سنوور بۆ تاوانه‌كانیان دابنرێت.
سوڵتان زوبێدی هاووڵاتییه‌كی تری شارۆكه‌ی به‌عاجه و ده‌ڵێ، میلیشیاكان ده‌ستیان به‌سه‌ر خانووهكهمدا گرتووه و ڕێ به هیچ یه‌كێكیشمان ناده‌ن بگه‌ڕێینه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شوێنی به‌عاج ستراتیجییه و كه‌وتووه‌ته سه‌ر سنووری سووریا، بۆیه به ته‌واوی ناوچه‌كه‌یان كۆنتڕۆڵ كردووه و وه‌ك ناوچه‌یه‌كی سه‌ربازی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و هیچ گوێ به قسه‌ی به‌رپرسانی كارگێڕی مووسڵ ناده‌ن.
به‌لقیس وه‌لی سه‌رپه‌رشتیانی كاروباری ڕێكخراوی هیومان ڕایست وۆچ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌مه به كاره‌ساتێكی گه‌وره ناو ده‌بات و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، ئاسایی نه‌كردنه‌وه‌ی دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و شوێنی ژیانی خه‌ڵكی له‌و ناوچانه‌ی پێشتر له ژێر ده‌ستی داعشبوون، كاریگه‌ری قووڵ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه جێ ده‌هێڵێ و گۆڕانكاری دیمۆگرافیای دروست ده‌كات، كه ئه‌مه‌یش له داهاتوو ده‌بێته گرفت و كێشه‌یه‌كی تر و سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی توندوتیژی له عێراق.
زیاتر گوتی، دوای ڕزگاری ناوچه‌كان له ژێر ده‌ستی داعش، ئاشته‌وایی و ئارامی له ناوچه‌كان دروست نه‌كرایه‌وه، بگره تاوان و كوشتن و بڕین و ڕفاندن زۆر زیاتر بوو، به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی بڕیاری داعشبوون و نه‌بوون به‌سه‌ر خه‌ڵكی سڤیل ده‌سه‌پێنرا و ده‌خرانه گرتووخانه‌كانه‌وه و ده‌كوژران و كۆتاییان پێ ده‌هێنرا، ئه‌مه‌یش به دڵنیاییه‌وه به ئاسایی تێپه‌ڕ نابێ و سته‌م لێكراوانیش له داهاتوو بچووكترین ده‌رفه‌تیان بۆ بڕه‌خسێ ده‌یانه‌وێ تۆڵه بكه‌نه‌وه.
هاوكات مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌وباره‌وه قسه‌ی كردووه و ده‌ڵێ، ئێمه نیگه‌رانین له‌و دۆخه، به‌غدا به‌رپرسیاریه‌تی ته‌واوی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، به‌رانبه‌ر به‌و خه‌ڵكه، له كاتێكدا له‌مساڵ به بڕی ملیارێك و نیو دینار كۆمه‌كمان پێشكه‌ش كردوون و هاوكارییان ده‌كه‌ین، خواستی ئێمه‌یش ئه‌وه‌یه كه سه‌رجه‌می ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان و داهاتوویه‌كی گه‌شه‌سه‌ندوو و پڕ له ئارامیان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێ و به شكۆمه‌ندییه‌وه بژین و كه‌رامه‌تیان پارێزراو بێت.