وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی میسر رای گه‌یاندووه، سێ كه‌س له باشووری سینا كه‌وتوونه‌ته به‌ر په‌لاماری قرشێك و برینداری كردوون. تا ئێسته‌یش جۆری رووداوه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌یه‌وه ده‌كرێت.
پێگه‌ی "
ئه‌هرام" كه سایتی ئه‌لیكترۆنیی رۆژنامه‌ی "ئه‌هرام"ی میسره، ئه‌مڕۆ دووشه‌م 26ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له ناوچه‌ی ره‌ئس محه‌مه‌د كه ده‌كه‌وێته باشووری سینا، قرشێك هێرشی كردووه‌ته سه‌ر سێ كه‌س و برینداری كردوون، دوای رزگاركردنیان، به‌ره‌و نه‌خۆشخانه گوازراونه‌ته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی میسر رای گه‌یاندووه، ئه‌و سێ كه‌سه‌ی كه‌وتوونه‌ته‌به‌ر هێرشی قرشه‌كه، بۆ چاره‌سه‌كردنیان بۆ نه‌خۆشخانه گوازراونه‌ته‌وه و ئێسته له به‌شی چڕدان، چونكه دۆخیان باش نییه.
ئه‌و وه‌زاره‌ته زیاتر ده‌ڵێ جۆری رووداوه‌كه تا ئێسته دیار نییه چۆن بووه، له‌وباره‌یه‌وه لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێ تا بزانرێ ئه‌و سێ كه‌سه چۆن گه‌یشتوونه‌ته ناوه‌ڕاستی ئاوه‌كه و قرشه‌كه چۆ په‌لاماری داون.
زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی ئێسته له به‌رچاوه، ئه‌و سێ كه‌سه به‌هۆی قرشه‌كه‌وه بریندار بوون، به‌ڵام تا ئێسته دیار نییه هۆی رووداوه‌كه چۆن بووه، ئێسته كه لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت، بێگومان ئه‌نجامه‌كه‌ی بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه كه تا ئێسته نازانین جۆری ماسییه‌كه و كێش چۆنه.