گوشاری ئێران و میلیشیاكانی بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كشانه‌وه له عێراق به‌رده‌وامه، ئه‌وان گوشار ده‌كه‌ن كه له رووی سه‌رباز و ئابووری و پاڵپشتی سیاسی له عێراق بكشێنه‌وه، شاره‌زایان ده‌ڵێن، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی پلانیان بۆ بوونێكی درێژخایه‌ن هه‌یه و ئه‌گه‌ر هه‌یه راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ میلیشیاكان رووبه‌ڕوو ببنه‌وه.
هه‌ینی رابردوو هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر به‌هێزكردنی ئه‌ركه‌كانی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" له عێراق رێككه‌وتن، ئه‌وان له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له برووكسڵ ئه‌مه‌ریكایان له پاشه‌كشه‌یه‌كی به‌ته‌نیا له عێراق و ئه‌فغانستان وریا كرده‌وه، د ئه‌حمه‌د شه‌ریفی، شاره‌زای سه‌ربازی و ستراتیجی عێراقی ده‌ڵێت، ئه‌مه‌ریكا پلان بۆ مانه‌وه‌یه‌كی درێژخایه‌ن له عێراق داده‌نێت، بۆیه ده‌ستبه‌رداری عێراق نابێت.
زیاتر گوتی، بژاره‌ی كردنه‌ئامانجی كاروانی لۆجیستی هاوپه‌یمانان له‌لایه‌ن ئێران و میلیشیاكانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێ، كه خواستی مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ناكه‌ن، بۆ قۆناغی داهاتوو به‌ریه‌ككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت یان خۆپێشانده‌ران رووده‌دات، بۆیه ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق رووبه‌ڕووی میلیشیاكان نه‌بێته‌وه، ئه‌وه به‌ریه‌ككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا دروست ده‌بێت.
هه‌فته‌ی رابردوو مسته‌فا
كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیای كرد و ژماره‌یه‌ك یاداشتی لێكگه‌یشتن واژوو كرا، د قوسه‌ی سه‌فوان، شاره‌زای ئابووری عێراقی ده‌ڵێت، كازمی هه‌وڵی دروستكردنی هاوسه‌نگی بۆ ئابووری عێراق ده‌دات، ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له توركیا و ئێران و چین كۆنترۆڵی ئابوورییه‌كه‌یان كرد، بۆیه رووی له یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد و گرنگی به زیادكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی ده‌دات، به‌تایبه‌تی گاز، كه كۆمپانیاكانی فڕه‌نسا به‌ڵێنی وه‌به‌رهێنانیان تیادا داوه.
زیاتر گوتی، ئه‌ڵمانیا ده‌توانێ له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و دروستكردنی سه‌قامگیری له‌و پارێزگایانه یارمه‌تی عێراق بدات، به‌ریتانیاش چاودێری دراو ده‌كات له‌سه‌ر ئاستی دنیا و ده‌كرێ له‌و رێگه‌وه پاره دزراوه‌كانی عێراق بگه‌ڕێندرێته‌وه، جیا له پێویستی عێراق به كۆمپانیاكانی مسۆگه‌ری به‌ریتانیا بۆ دروستكردنی سه‌قامگیری له پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێناندا.