سه‌رباری دابینكردنی هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵای تایبه‌ت به تووشبووانی كۆرۆنا له شارۆكه‌ی كه‌لار، هاووڵاتیان ده‌چنه نۆرینگەی تایبەت و پشكنینی هه‌ڵه‌یان بۆ ده‌کرێ.
جیهاد محه‌مه‌د هاووڵاتیه‌كی خانه‌نشینی شارۆكه‌ی كه‌لاره، بۆ پشکنینی کۆرۆنا ژنەکەی بردووەتە یەکێک لە نۆرینگە تایبەتەکانی کەلار، پێی گوتراوە کە ژنەکەی تووشی کۆرۆنا بووە.
ئەو هاووڵاتییە بە "وشه"ی گوت، دواتر سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵامان کرد و پشکنینمان دووبارە کردەوە، دەرکەوت پشکنینی نۆرینگە تایبەتەکەی ناوبازاڕ هەڵە بووە و ژنەکەم کۆرۆنای نەبوو.
بەپێی قسەی ئەو هاووڵاتییە، جگە لە ژنەکەی، دوو کەسی تری ناسیاوی ئەویش لەم هەفتەیەدا هەمان شتیان بەسەردا هاتووە.
لەم بارەیەشەوە، هه‌ڵگورد حه‌مید سه‌رپه‌رشتیاری نه‌خۆشخانه‌ی قه‌ڵا له شارۆكه‌ی كه‌لار، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، نه‌خۆشخانه‌كه‌مان هه‌موو پێداویستییه‌كی بۆ دابین كراوه و لە هیچمان کەم نییە، به‌رده‌وام له خزمه‌تی نه‌خۆشداین.
زیاتر گوتی: به‌داخه‌وه هه‌رچه‌ند له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تاكه‌وه بانگه‌واز ده‌كرێت هاووڵاتییان بۆ پشکنینی کۆرۆنا نه‌چنه نۆررینگه تایبەتەکان، كه‌چی سوودی نییه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی