دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ یه‌كشه‌م له ساڵوه‌گه‌ڕی خۆپێشاندانه‌كانی عێراق دووباره خۆپێشاندانی ئاشتی ده‌ستی پێ كرده‌وه و توندوتیژی له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌ران و هێزه‌كانی ته‌ناهی دروست بوو، به‌پێی زانیاریی میدیا ناوخۆ و جیهانییه‌كان، تا ئێسته‌یش له زۆرینه‌ی شاره‌كاندا خۆپێشاندان به‌رده‌وامه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ دووشه‌م 26ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، خۆپێشاندانه‌كانی عێراق به‌رده‌وامن كه له دژی ناعه‌داله‌تی و گه‌نده‌ڵی و هه‌ژموونی ئێران به‌سه‌ر عێراقه‌وه له ساڵی پاره‌وه ده‌ستی پێ كردبوو، تا ئه‌مڕۆ سه‌رله‌به‌یانیی به‌رده‌وام بووه و توندوتیژی له نێوان خۆپێشانده‌ران و هێزه‌كانی ته‌ناهی دروست بوو و تا ئێسته چه‌ندان كه‌س له نێوان هه‌ردوولا بریندار بوون.
به‌پێی په‌یامنێری پێگه عه‌ره‌بییه‌كه، به‌یانیی ئه‌مڕۆ ده‌یان خۆپێشانده‌ر له گه‌نجان روویان له گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا كردووه و هێزه‌كانی ته‌ناهیش رێگرییان لێ كردوون. هاوكات له شاری كه‌ربه‌لایش كه به خۆپێشاندانی شه‌وانه ناوزه‌د ده‌كرێ، تا ئێسته‌یش هه‌ر به‌رده‌وامه.
ده‌یان خۆپێشانده‌ر ویستوویانه به پردی جمهووری بپه‌ڕنه‌وه كه ده‌گاته گۆڕٍه‌پانی ته‌حریر و له‌و گۆڕه‌پانه‌وه بگه‌نه ناوچه‌ی سه‌وز، ئه‌و ناوچه‌یه باره‌گاكانی حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكای تێدایه، هێزه‌كانی ته‌ناهیش رێگرییان لێ كردوون، بۆیه خۆپێشانده‌ران به به‌رد رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه. هێزه‌كانی ته‌هانیش به گازی فڕمێسكڕێژ و بۆمبی ده‌نگی وه‌ڵامیان ده‌دانه‌وه تا نه‌گه‌نه ناوچه‌ی سه‌وز.
له شاری كه‌ربه‌لایش كه ساڵی رابردوو به شانۆی خۆپێشاندانی شه‌وانه هه‌ژمار ده‌كرا، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆیش به‌هه‌مانشێوه گه‌نجانی ئه‌و شاره له خۆپێشاندان به‌رده‌وام بوون. خۆپێشانده‌ران به به‌رد رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ته‌ناهی بوونه‌وه و ئه‌وانیش چونكه ده‌سه‌ڵاتی ته‌قه‌كردنیان پێ نه‌بووه، ناچار بوون به‌هه‌مانشێوه به به‌رد رووبه‌ڕوویان ببنه‌وه. جارجاره‌یش ته‌قه‌یان له ئاسمان ده‌كرد تا خۆپێشانده‌ران نه‌توانن بێنه پێشتر.
له شاری ناسرییه‌یش كه به سه‌رچاوه‌ی خۆپێشاندانی عێراق هه‌ژمار ده‌كرێت، له شه‌وی دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ دووشه‌م سه‌دان خۆپێشانده‌ر روویان له گۆڕه‌پانی حه‌بووبیی ئه‌و شاره كرد. خۆپێشانده‌ران به دروشمی بڕووخێ و سروودی نیشتمانی، داوایان ده‌كرد ده‌سه‌ڵاتی فاشل واز له‌و وڵاته بێنێ و جێ به كه‌سانی دڵسۆز به خه‌ڵكی هه‌ژار بكاته‌وه.
له شاری حه‌بانییه‌یش خۆپێشاندانی هاوشێوه به‌رده‌وامه و خۆپێشانده‌ران تایه‌یان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان گڕ تێبه‌ر داوه و ده‌یانه‌وێ به به‌رد هێزه‌كانی ته‌ناهی له خۆیان دوور بخه‌نه‌وه. له شاری حیله‌یش به‌هه‌مانشێوه خۆپێشاندان به‌رده‌وامه و خۆپێشانده‌ران و هێزه‌كانی ته‌ناهیش به به‌رد رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه.
به‌پێی پێگه‌كه، هه‌زاران خۆپێشانده‌ر له شاره‌كاندا له داواكارییه‌كانی خۆیان سوورن و نایانه‌وێ شه‌قامه‌كان چۆڵ بكه‌ن، ئه‌وان داوای بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی و نه‌عه‌داله‌تی و خزمه‌تگوزاری ده‌كه‌ن. هاوكات داوا ده‌كه‌ن هێزه میلیشیاكان كه له بنچینه‌وه سه‌ر به ئێرانن، هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه و چه‌ك بكرێن و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان لێ وه‌ربگیرێته‌وه كه به‌هۆیانه‌وه هه‌زاران كه‌س له عێراق هاتوونه‌ته كوشتن.
له‌وه‌ته‌ی له ساڵی پاره‌وه خۆپێشاندان هه‌موو شاره‌كانی عێراقی گرتووه‌ته‌وه و به‌هۆی توندوتیژیی نێوان هێزه‌كانی ته‌ناهی و خۆپێشانده‌ران، تا ئێسته زیاتر له 600 كه‌س كوژراون و هه‌زارانیش بریندار بوون.
دوێنێ یه‌كشه‌میش كه ساڵوه‌گه‌ڕی سه‌رهه‌ڵدانی خۆپێشاندانه‌كان بوو و تا ئه‌مڕۆیش به‌رده‌وامه، خۆپێشانده‌ران وه‌ك تاقیكردنه‌وه بۆ حكوومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی، پێیان وابوو كازمی هه‌وڵ ده‌دات عێراق له‌و به سه‌روبه‌رییه رزگار بكات، به‌ڵام وه‌ك پێ ده‌چێ خۆپێشانده‌رانی ئه‌مڕۆ هه‌مان ئه‌و داوایه‌یان هه‌یه كه له ساڵی پاره‌وه دروشمیان بۆ به‌رز كردبووه‌وه. بۆیه ئێسته عێراق كه‌وتووه‌ته ناو زه‌لكاوێك كه ئه‌سته‌مه كه‌سێك هه‌بێ رزگاری بكات.