بەرپرسانی ئێران خەریكە دان بەوەدا دەنێن ئەو هەنگاوانەی دوو ساڵ لەمەوبەر بۆ سەركوتكردنی خۆپێشاندەران نایان، باشترین بژاردەیان بووە و ئەگەرنا دەسەڵاتی ئێران دەڕووخا و شتێك بە ناوی كۆماری ئیسلامی نەدەما.
محەمەد رەزا باهونەر جێگری پێشووی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ئاشكرای كرد، ئەگەر بەرپرسانی ئێران لە سەرەتای ساڵی رابردوو بە باشی كۆنترۆڵی خۆپێشاندانەكانی ئێرانیان نەكردایە، ئەوا حكوومەت دەڕووخا و شۆڕش رووی دەدا.
ئەو لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئیلنا ددانی بەو راستییە ناوە كە لە سەركوتكردنی خەڵك سەركەوتوو بوون و حكوومەت و سیستمی سیاسییان لە رووخان رزگار كردووە.
باهونەر كە ئێستە سكرتێری گشتی كۆمەڵەی ئەندازیارانی ئیسلامییە، ددان بەو راستییەش دەنێت ناڕەزایەتییەكانی خەڵك وەك بەرمیلێك بارووت وایە و هەموو كات ئەگەری تەقاندنەوەی هەیە.
داوای لێ كردن بۆ سەركوتكردنی ئەم خۆپێشاندانە چی لە دەستیان دێت ئەنجامی بدەن.
ئەو بەرپرسەی ئێران ئاماژە بە هەوڵەكانی خامنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەركوتكردنی خۆپێشاندانەكان دەكات و دەڵێت، هەر رۆژی دووەمی دەستپێكردنی خۆپێشاندانەكان، رێبەر سەرجەم بەرپرسە تەناهییەكانی كۆ كردەوە و داوای لێ كردن بۆ سەركوتكردنی ئەم خۆپێشاندانە چی لە دەستیان دێت ئەنجامی بدەن.
پێویستە بگوترێت خۆپێشاندانەكانی كۆتایی ساڵی 2018 یەكێك لە خوێناویترین خۆپێشاندانەكانی ئێران لەوەتەی دامەزراندنی ئەو رژێمە هەژمار دەكرا كە سەرجەم پارێزگاكانی ئێرانی گرتەوە، بە سەدان كەس بە تەقەی راستەوخۆی هێزەكانی ئێران كوژران و بە هەزاران كەسیش بریندار بوون.
بەگوێرەی
رادیۆ فەردا، هێشتا ژمارەیەكی زۆر لە گیراوان بێ سەروشوێنن یان لە گرتووخانەكان ماون و حوكمی قورسیان بەسەردا سەپێنراوە.
رۆیتەرز باسی لەوە كردووە كۆی كوژراوانی ئەم خۆپێشاندانە، سەرووی هەزار و 500 كەس بوون، بەڵام رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ ئاماژە بە 305 دەكەن و حكوومەتی ئێرانیش هێشتا هیچ ئامارێكی فەرمی بڵاو نەكردووەتەوە.