ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، تێكدانی سه‌قامگیریی كوردستان و ئاسایش هێڵی سووره و په‌كه‌كه پێویسته به‌خۆیدا بچێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 26ی ئۆكتۆبه‌ر، وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له ڕێی "وشه"وه داوا ده‌كات كه سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه به‌خۆیدا بچێته‌وه، چونكه ژیانی له خه‌ڵكی چه‌ندان ناوچه‌ی كوردستان تێكداوه.
به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه چه‌ندان ناوچه ئاوه‌دان نه‌كراوه‌ته‌وه
ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتی، به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه چه‌ندان ناوچه ئاوه‌دان نه‌كراوه‌ته‌وه، بۆیه پێویسته په‌كه‌كه ئه‌و كارانه‌ی ده‌یكات بیباته‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان له باكوری كوردستان.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه په‌كه‌كه ده‌یه‌وێ ئاسایشی ناوچه‌كه تێكبدات، بۆیه تێكدانی ئاسایشی كوردستان و جێبه‌جێكردنی پیلانی وڵاتان لێره هێڵی سووره. وه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و كردانه سه‌لماندیان كه ئارامی كوردستان سه‌قامگیره.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندان پیلان و كرده‌ی تیرۆریستی له كوردستان پووچه‌ڵ كرده‌وه كه هه‌وڵ هه‌بوو له‌لایه‌ن گرووپێكی په‌كه‌كه‌وه ئه‌نجام بدرێن.