سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 26ی ئۆكتۆبه‌ر، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كرد به سه‌رۆكایه‌تی جه‌نه‌راڵ كه‌ڤن كۆپسی جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سووریا.
هاوئاهه‌نگی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان تاوتوێ كرا
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له دیداره‌كه‌دا دوایین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی بارودۆخی عێراق و ناوچه‌كه و گرنگیی په‌ره‌پێدانی هاوئاهه‌نگی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان تاوتوێ كرا. وه‌ك دووپات له به‌رده‌وامیی ڕاهێنان و پشتیوانیكردنی پێشمه‌رگه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستانی داعش و گرووپه تیرۆریستییه‌كان و پاراستنی سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه.