تا ئێسته دیار نییه سه‌رۆكی فه‌نزوێلا به‌ڕاستیه‌تی یان گاڵته ده‌كات كه ده‌ڵێ، سه‌ردانی "په‌یمانگه‌ی فه‌نزوێلی بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی" كردووه، له‌و سه‌ردانه قسه‌ی له‌گه‌ڵیان كردووه كه ده‌رمانێكیان ئاماده كردووه به بنه‌بڕی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ناو ده‌بات، بێ ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌ی خراپی هه‌بێت.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ دووشم 26ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكی فه‌نزوێلا نیكۆلاس مادۆرۆ له‌كاتی سه‌ردانكردنی بۆ په‌یمانگه‌ی فه‌نزوێلی بۆ توێژینه‌وه‌ی زانستی" رای گه‌یاندووه، له وڵاته‌كه‌ی ده‌رمانی له‌ناوبردنی كۆرۆنا ئاماده كراوه كه له‌كاتی به‌كارهێنانیدا كاریگه‌ریی خراپی نابێت، هه‌ر به‌مزووانه رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی له‌و ده‌رمانه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
مادۆرۆ ئه‌وه‌شی گوتووه كه ئه‌و ده‌رمانه به DR10 ناسراوه كه بۆ هه‌وكردنی جگه‌ر به‌كار دێت، هاوكات له هه‌ندێك شێرپه‌نجه سوودی لێ بینراوه. بۆیه سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ئه‌و وتانه‌ی وه‌ك موژده بۆ هاووڵاتییانی راگه‌یاندووه.
سه‌رۆكی فه‌نزوێلا ئه‌وه‌شی گوتووه كه دوای ئه‌وه‌ی مۆڵه‌ت له رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی بۆ ده‌رمانه‌كه وه‌رده‌گرین، هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌شێوه‌یه‌كی زۆر له‌و ده‌رمانه بڵاو بكه‌ینه‌وه، ئه‌وه له‌كاتێكدایه ماوه‌ی شه‌ش مانگه ئه‌و په‌یمانگه‌یه كار له ئاماده‌كردنی ئه‌و ده‌مانه ده‌كات و ئێسته گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی بڕیار له سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی بده‌ن.
ئه‌م هه‌واڵه كاتێك بڵاو ده‌بێته‌وه، رۆژی سێشه‌می رابردوو سه‌رۆكی فه‌نزوێلا له‌ڕێی ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه باسی له‌وه كرد كه له رووسیا و چین، كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له مانگی دێسێمبه‌ر و یه‌نایه‌ردا، پێكوته‌ی كۆرۆنا ئاماده ده‌كه‌ن و بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی باس له‌وه بكات كه له وڵاته‌كه‌ی خۆیشی ده‌رمانێك بۆ له‌ناوبردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاماده ده‌كرێت.