قوربانییانی مین و ته‌قه‌مه‌نی له پارێزگاكانی كوردستان، له ساڵی پار به به‌راورد به ساڵی 2015 زیادی كردووه و پارێزگای هه‌ولێریش پشكی شێری به‌ركه‌وتووه.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێك كه سه‌رۆكایه‌تی ده‌زگه‌ی مین بڵاوی كردووه‌ته‌وه و وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" ناردووه، له ساڵی 2016، به‌راورد به ساڵی پێش خۆی (2015) قوربانییانی مین زیادی كردووه، ئه‌ویش له ئه‌نجامی رزگاركردنی رووبه‌رێكی فراونتر له خاكی ئازادكراوی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه له ژێر ده‌ستی داعش كه ئه‌و ناوچانه‌ی سه‌رجه‌می به بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی بۆمبڕێژ كردبوو.
ده‌زگه‌ی مین، پشتی به ئامار و راپۆرتی ساڵانه‌ی ده‌زگه‌كه‌یان به‌ستووه و تێیدا "محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د" سه‌رۆكی ده‌زگه‌ی گشتیی كاروباری مین ده‌ڵێ: به‌داخه‌وه زۆرترین قوربانی له پارێزگای هه‌ولێر كه‌وتووه‌ته‌وه كه خۆی له 15 قوربانی ده‌بینێته‌وه، خۆشبه‌ختانه پارێزگای كه‌ركووكیش كه‌مترین قوربانی هه‌یه كه خۆی له یه‌ك قوربانی ده‌بینێته‌وه، هه‌روه‌ها پارێزگای ده‌هۆك دووه‌م رێژه‌ی زۆری به‌ركه‌وتووه كه 10 قوربانییه، پارێزگای سلێمانی و یه‌كه‌ی كارگێڕیی گه‌رمیان هه‌ریه‌كیان شه‌ش قوربانی هه‌یه، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش سێ قوربانی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه كه كۆی گشتی یان ده‌كاته 41 قوربانی، له‌و رێژه‌یه‌ش 16 هاوڵاتی شه‌هید بوون، 25 كه‌سی تریش كه‌مئه‌ندام و بریندار بوون.
له ساڵی 2015دا ژماره‌ی قوربانییه‌كان كه‌متر بووه، 19 قوربانی بووه سێ كه‌س شه‌هید بوون و 16ی تریش كه‌م ئه‌ندام و بریندار بوون.