مه‌سروور بارزانی‌: ڕێ‌ ناده‌ین كه‌س زیان به‌ ئاسایشی‌ كوردستان بگه‌یه‌نێت

:: PM:05:05:26/10/2020 ‌
مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان ئاماژه‌ به‌ ئاسایشی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌دات و ده‌ڵێ‌، ڕێ‌ ناده‌ین كه‌س زیان به‌ ئاسایشی‌ كوردستان بگه‌یه‌نێت.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م 26ی‌ ئۆكتۆبه‌ر، مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان له‌ هه‌ژماری‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تویته‌ر ڕای‌ گه‌یاندووه‌، "ده‌ستخۆشی له‌ هێزه‌كانمان ده‌كه‌م بۆ تێكشكاندنی ئه‌و تۆڕه‌ی له‌ چه‌ندان كه‌س پێكهاتبوون و نیازی ئه‌نجامدانی توندوتیژییان هه‌بوو له‌ كوردستان".

"ئاسایش و ئاشتیمان ئه‌وله‌وییه‌تی هه‌ره‌ له‌پێشینه‌مانه‌ و ڕێگه‌ ناده‌ین كه‌س زیانی پێ بگه‌یه‌نێت" مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان وای‌ نووسیوه‌.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی‌ ئاسایشی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی‌ چه‌ندان پیلان و كرده‌ی‌ تیرۆریستی‌ راگه‌یاند كه‌ له‌لایه‌ن گرووپێكی‌ په‌كه‌كه‌ كاری‌ بۆ كرابوو.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم