دوایین ئاماری كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و عێراق

:: PM:05:52:26/10/2020 ‌

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دنیا بەردەوامە و دوایین زانیاری ئاماژە بۆ 43 ملیۆن و 464 هەزار حاڵەتی تووشبوون و زیاتر لە ملیۆنێك و 160 هەزار مردن دەكات، لە هەرێمی كوردستان وەزارەتی تەندروستی 1283 تووشبووی نوێ و لە عێراقیش 3691 حاڵەتی نوێ هاتنە راگەیاندن.
مردن لە هەرێم 2377 حاڵەت و لە عێراقیش 10671 حاڵەتە
ئەمڕۆ دووشەم بەپێی راگەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان، لە 24 سەعاتی رابردوو 7148 پشكنینی كۆرۆنا ئەنجام دراوە، 1283 حاڵەتی تووشبوونی نوێ تۆمار كراوە، 486 لە هەولێر و 232 لە سلێمانی و 452 لە دهۆك و 36 لە هەڵەبجە و 12 لە راپەڕین و 65 لە گەرمیان، هەر لەو ماوەیە 333 چاكبوونەوە هەبووە، جیا لە 23 حاڵەتی مردن، شەش لە هەولێر و 11 لە سلێمانی و دوو لە دهۆك و دوو لە هەڵەبجە و دوو لە راپەڕین. 

بەپێی راگەندراوەكە كۆی تووشبوون لە هەرێمی كوردستان، 70155 حاڵەتە و چاكبوونەوەیش 40434 حاڵەت و مردنیش گەیشتووەتە 2377 حاڵەت.

هەرچی عێراقە بەپێی راگەندراوی وەزارەتی تەندروستی، لە 24 سەعاتی رابردوو 19037 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكان ئەنجام دراوە، 3691 حاڵەتی تووشبوون هەبووە، جیا لە 3244 حاڵەتی چاكبوونەوە و 48 حاڵەتی مردن، بەوەیش كۆی تووشبوون لە عێراق گەیشتووەتە 455398 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 384593 حاڵەت و مردنیش 10671 حاڵەتە. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل